کەسایەتی شار
به‌ڤیدیۆ.. كه‌سایه‌تییه‌كی سلێمانی له‌دوای ١٣٠ ساڵ له‌مردنی

كاك ئه‌حمه‌دی شێخ، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی شاری سلێمانی كه‌ دوای زیاتر له‌ ١٣٠ ساڵ له‌ كۆچی دوایی، به‌رده‌وام خه‌ڵكی سه‌دانی ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ی به‌كۆمه‌ڵگاو ریزگرتن له‌ ئاینه‌كان و خزمه‌تكردنی ئایینی ئیسلام كردویه‌تی.

شێخ سالاری حه‌فید، به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری مزگه‌وتی گه‌وره‌ی سلێمانی، بۆ SNN وتی: له‌گه‌ڵ دروستكردنی شاری سلێمانی، مزگه‌وتی گه‌وره‌ش دروستكرا و شێخ مارفی نۆدێ سه‌رپه‌رشتی مزگه‌وته‌كه‌ی كردووه‌و له‌هه‌مان كاتدا قوتابخانه‌یه‌كیشی له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا به‌ڕێوه‌بردووه‌، كه‌ كاك ئه‌حمه‌دی شێخی كوڕیشی خوێندكاری بووه‌و له‌دوای مردنی خۆی، به‌رپرسیارێتی مزگه‌وته‌كه‌و قوتابخانه‌كه‌ش ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

وتیشی: كاك ئه‌حمه‌دی شێخ كه‌سایه‌تییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌، له‌كاتێكدا زانایه‌كی گه‌وره‌ی ئیسلامیش بووه‌، به‌ڵام له‌سلێمانی هانی خه‌ڵكیداوه‌ بۆ پێكه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ ئایینه‌كانی ترداو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بۆ رێگریكردن له‌ چه‌وساندنه‌وه‌ی مه‌سیحییه‌كان، كچێكی له‌و پێكهاته‌یه‌ بۆ كوڕه‌كه‌ی داواكردووه‌، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر داوای جوله‌كه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك، رۆیشتۆته‌ شاری مه‌هابادو ماوه‌ی مانگێك له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌.

شێخ سالاری حه‌فید راشیگه‌یاند: له‌دوای كۆچی دوایی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ و له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی، له‌شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌ناو مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شاری سلێمانی ده‌نێژرێت و له‌دوای ١٣٠ ساڵێش له‌ كۆچی دوایی، به‌رده‌وام خه‌ڵكی سه‌ردانی مه‌زاره‌كه‌ی ده‌كه‌ن و ئه‌و كه‌سانه‌شی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ته‌نها خه‌ڵكی شاره‌كه‌ نین، جگه‌ له‌ خه‌ڵكی شاره‌كانی هه‌رێم، خه‌ڵكی شاره‌كانی مه‌هابادو مه‌ریوان و سنه‌و خه‌ڵكی توركیاش سه‌ردانی ده‌كه‌ن.



Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.