کەسایەتی شار
سلێمانی رێز لەئیبراھیم پاشای بابان دەنێت

 "ئیبراھیم پاشای بابان" ناوی تەواوی ئیبراھیم پاشای کوڕی ئەحمەد پاشای کوڕی سلێمان پاشای بابان-ە.
سلێمان پاشای گەورەی والی بەغداد لەساڵی ١٧٨٣ لەجێی مەحمود پاشای مامی کردی بەفەرمانڕەوای بابان لەقەڵاچوالان و پایەی میری میرانی پێبەخشیوە. 
ساڵی ١٧٨٤ ئیبراھیم پاشا لەنزیک گوندی مەڵکەندی بناغەی شارێکی ھاوچەرخی دامەزراند و ناوی لێ نا سلێمانی، و بوو بەپایتەختی میرنشینی بابان. 
ئیبراھیم پاشای بابان ساڵی ١٧٩٦ بەنەخۆشی کۆچی دوایی کرد 
بۆ رێزگرتن لەو کەسایەتییە گرنگەی شاری سلێمانی، رۆژی ٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ لەساڵرۆژی ڕاپەڕینەکەی ٦ی ئەیلولی ساڵی ١٩٣٠ دا، پەیکەرێک بۆ ئیبراھیم پاشای بابان لەناو باخچەی سەرای سلێمانی دانرا. 
پەیکەرەکە لەسەر ئەرکی خاتوو ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و لەلایەن ھونەرمەندی پەیکەرساز کامەران عومەر سەعیدەوە لەمادەی برۆنز دروستکراوەو بەرزییەکەشی بەبنکەکەیەوە ١٠ مەترەو پانییەکەی ٥ مەتر و نیوە.


Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.