مێژووی شار
ساڵی1955پێشوازییه‌كی گه‌رم له‌مه‌لیك فه‌یسه‌ڵی دووه‌م كرا

شاری سلێمانی بەوھۆیەی کەدانیشتوانەکەی ھیچ کات حەزیان بەقبووڵ کردنی زوڵم وزۆرداری وژێردەستەی نەکردووەوھەمیشەلەئاست ماف وداواکانیان بێدەنگ نەبوون لەبەرامبەردەستەڵاتی ئینگلیزوبگرەڕێژێمی پاشایەتی حکومەتەیەک لەدوایەکەکانی عێراقیشدا،ھەرئەوەش وای کردووە کەدەسەڵاتدارانی ئینگلیزووتایبەتی ترسەرانی عێراقی ڕژێمی پاشایەتی  بەگرنگییەوە بڕواننە شاری سلێمانی و ھەوڵی خۆنزیککردنەوە بدەن لەھاووڵاتیانی ئەم شارە ڕەنگەبەمێژووی تێپەڕبوونی دەسەڵاتی سەرانی عێراق چەندین جارکاربەدەستانی باڵاسەردانی شاری سلێمانی یان کردبێت ، بەڵام ئەم باسەلێرەوەتایبەت دەکەین بەسەردانی ھاتنی مەلیک فەیسەڵی دووەم،ئەگەرچی مەلیک فەیسەڵی یەکەم سەردانی شاری سلێمانی کردووە لە ڕۆژی (١٠-٦-١٩٣١)کەدەکاتە چەندمانگێک دوای ڕاپەڕینەخوێناوییەکەی ڕۆژی ڕەشی شەشی ئەیلولی ١٩٣٠ بەڵام ڕەنگەبەلای خەڵکی ئەوکاتی شاری سلێمانییەوە زۆرجێی بایەخ نەبووبێ چونکەمەلیکی یەکەم لای خەڵکی خۆشەویست نەبووە،ئەوندەی مەلیک فەیسەڵی دووەم کەکوڕزای بووە: (مەلیک فەیسەڵی دووەم کوڕی مەلیک غازی ) ەو لەنەوەی ھاشمی سەیدەو بەبنەچە دەچنەوە سەرحەزرەتی( حسێن وفاتمەی زەھرا) مەلیک فەیسەڵی دووەم مەلیکی عێراق ڕۆژی٣ -١١-١٩٥٥سەردانی شاری سلێمانی کردوە،دانیشتوانی سلێمانی بەگەورەو بچوکەوە پێشوازییەکی گەرمیان لێکردو ھەموو چین وتوێژەکانی شار کەلە (خویندکاران،مامۆستایان،کرێکاران،قەسابەکان،دارتاشەکان،خەیاتەکان،مقاول وبەناکان) پێکھاتبوون لەوپێشوازییەدا بەشدارییان کرد،ھەر کۆمەڵەو تاقێکی گەورەلەوچین وتوێژانەی ناویان ھاتووە لەسەر شەقامی مەولەوی شاری سلێمانی لەبەردەم تاقەکەیاندا چاوەڕوانی ھاتنی مەلیک فەیسەڵیان کردوە،ھەروەھالەکاتی ھاتنی مەلیک فەیسەڵ بۆ سلێمانی شێخ مەحمودی نەمر لەداریکەلییەوە ھاتە سەر ڕێگای کەرکوک بەردەم تاسڵوجە بۆ پێشوازی مەلیک و بەشداری پێشوازییەکەی کرد ھەتا شاری سلێمانی لەبەردەم باخی گشتییدا خەڵکەکەزانییان شێخ مەحمودی لەگەڵدایە ئیتر کۆبوونەوەکە تێکچوو،خەڵکەکە بەجارێ ڕوویانکردە شێخ و ھاواریان کرد"بژی مەلیکی کوردستان شێخ مەحمودی حەفید" چونکەشێخ مەحمودی لەلای خەڵکی خۆشەویستییەکی بێ وێنەی ھەبوو.ھەرلەم بارەوە (شێخ معتەسەم رەشید) کەلەکاتی ھاتنی مەلیک فەیسەڵ دا بۆشاری سلێمانی ئەویەکێک بووە لەوخوێندکارانەی کەلەکەشاوەی پێشوازییەکەدابووەلەقەزای ھەڵبجە لەوکاتەی کەمەلیک سەردانی سلێمانی وھەڵبجەشی کردووە دەگێڕێتەوەودەڵێت : مەلیک فەیسەڵی دووەم لەدوای لافاوەکەی ساڵی ١٩٥٦یشدا سەردانی شاری سلێمانی کردوەوقەرەبووی چەندزیان لێکەوتوویەکیشی کردۆتەوە، ئەودەڵێت دووجارھاتنی مەلیک فەیسەڵی دووەم بۆشاری سلێمانی بۆراکێشانی سۆزوخۆشەویستی بۆدەوڵەتی عێراق وخودی مەلیک خۆی بووە بەتایبەت دوای خۆپیشاندانەکانی شاری بەغدادوشارەکانی دیکەی عێراق وەبەتایبەتی سلێمانی لەساڵەکانی ١٩٥٢-١٩٥٤ و کپ بوونەوەی چالاکی سیاسی لەعێراقدا وەبەرزبوونەوەی گوزەرانی خەڵکی پارێزگای سلێمانی بەھۆی پرۆژەکانی بەنداوی (دەربەندیخان ودوکان) وەفراوانبونی دەرفەتی کاربۆخەڵکی ناوچەکە.ئەودەڵێت گەرچی لەھەردووئاستی فەرمی ولۆکاڵی و جەماوەری پێشوازییەکی گەرم لەفەیسەڵ کرابەڵام توێژەڕووناکبیرەکانی شارچ لەسلێمانی وچ لەھەڵبجەدەیزانی ھاتنی مەلیک بۆھێوەرکردنەوەی ڕق وکینەی خەڵکە بەتایبەت لەکابینەکەی حکومەتی (نورسعید و،ساڵح جەبر)کەپێشترلەخۆپیشاندانەکاندادژی ئەودووبەرەسیاسیە دروشمیان بەرزکردەوە بەڕووخانیان بەتایبەتی لەشاری سلێمانی وبەغداد،ھەندێکی ترلەسۆنگەی ئاینیەوەخۆشەویستییان بۆمەلیک فەیسەڵ ھەبووچونکەلەنەوەی ھاشمییەکانەبەشێوەیەکی گشتی خەڵکی جۆرە سۆزێکیان بۆفەیسەڵی دووەم ھەبووئەمەسەرەڕای پڕوپاگەندەی پیاوانی میری بۆجوانکردنی مەلیک " شێخ معتەسەم " دەڵێ ئەوکات کەمن یەکێک بووم لەوخوێندکارانەی کەبەگوڵەوە لەلای مەزرەعەی دوجیلە، لەناحیەی سیروان لەگەڵ مامۆستاوھاوپۆلەکانمدا پێشوازیمان لەمەلیک دەکرد ئێمەی منداڵ تەنیالەدونیای سۆزدا.دەژیان مەلیک مان خۆشدەویست پێمان دەوت مەلیکەبچکۆلەزۆربەسۆزەوە سەیرمان دەکرد ، شێخ دەڵێت من بیرم نایەت بەڵام لەم چەندساڵەی ڕابردوودا یەکێک لەھاوڕێکانم بیری خستمەوە ووتی مەلیک فەیسەڵ لێ ی پرسیووم مەلیکت خۆشدەوێت گوایەمنیش لەوەڵامداووتومەگەرمەلیک خزمەتی خەڵک بکات خۆشمان دەوێت " فەیسەڵیش دەستی ھێناوەبەسەرمدا. لەوپێشوازییەی ھەڵبجەدا عەشیرەتەکانی (جاف .نەوڕۆڵی .ھەورامی) بەشداربوون کەبەھەزاران کەس لەپیادەوسورچاک دەبوون ،ھاتنی مەلیک فەیسەڵی دووەم بۆسلێمانی فەزایەکی سۆزئامێزی لەناوخەڵکیدا دروستکردبووچونکە مەلیکی دووەمیان لاجیاوازبوولەبەرامبەر موتەسەڕیفی سلێمانی وحکومەتەکەی نوری سعید"پیاوانی سیاسی وڕۆشنبیرانیش ھەروابیریان دەکردەوە،بەتایبەت کەدەیانزانی باوکی مەلیک فەیسەڵ .کەمەلیک غازی بووبەپیلانێکی ئینگلیزەکان بەکارەساتی ئوتومبێل کوژراوە،ھۆکارێکی تری خۆشەویستی خەڵکی بۆمەلیک ئەوەبووکەفەیسەڵ لاوێکی تازەپێگەیشتووبووھیچ ناووناتۆرەیەکی خراپی بەدواوەنەبوووەک ئەوانەی پێشووتر،شێخ موعتەسەم دەڵێت لەبیرم دێت لەشۆرشی ١٩٥٨ی دژبەڕژێمی مەلیکی عێراق لەلایەن " زەعیم عبدولکریم قاسمەوە " کەمەلیک فەیسەڵی دووەم بەدەستی " عبدالسلام عارف " کوژرا خەڵکی بەتایبەت توێژی ژنان بۆی گریان.لەبەرئەوەی مەلیک سەیدبوو جگەلەوەی لاوێکی ئێسک سووک بوو لەلای خەڵکی بەکاری نادادپەروەری وزوڵم کردن نەناسرابوو.

Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.