هەواڵ
نرخی دۆلارو نەوت
بەیانی ئەمڕۆ 14 تشرینی دوەمی 2017، لەکاتی کردنەوەی دەرگای بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو لەھەرێم، بەھای دۆلار بەرامبەر بەدینار بەرزبۆوە، نرخی نەوتیش لەبازاڕەکانی جیھاندا دابەزی.

كۆمپانیای پشتگیر بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە بیانییەكان لەشاری سلێمانی نرخی دراوەكانی بۆ SNN ئاشكراكرد، كە بەمشێوەیەیە:

100 دۆلاری ئەمریكی 126 هەزار دینار.

100 یۆرۆ 147 هەزار دینار.

100 پاوەن 166 هەزار دینار.

100 هەزار تمەنی ئێرانی 30 هەزارو 500 دینار.

100 لیرەی توركی 33هەزارو 500 دینار.

ئەمەش لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ بەكاتی داخستنی بازاڕ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بەرامبەربوو بە 125 هەزارو 850 دینار.

لەلایەكی دیكەشەوە، بۆرسەی جیهانی نرخی نەوتی ئاشكراكردوە، بەشێوەیەك بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 62 دۆلارو 97 سەنت نزمبۆوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئێوارەی دوێنێ  نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 63 دۆلارو 52 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.


SNN:

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 9:32AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.