هەواڵ
دوو موچەی دیکە بەفەرمانبەران دەدات..پارتی زانیاری ئاشکرادەکات
سەرباری ئەوەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ تەنھا یەک موچەی دیکە بەفەرمانبەران دەدەن، بەڵام میدیاکانی پارتی بڵاویانکردۆتەوە، وەزارەتی دارایی پلانی ئەوەی داڕشتوە تاکۆتایی ئەمساڵ، دوو مووچەی دیکە بەفەرمانبەران بدات، جەخت لەسەرئەوەشکراوەتەوە، ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەستی پێکردوە، دوو بەرپرسی باڵای حکومەتیش چەند زانیاریەک ئاشکرادەکەن.

دوێنێ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاشکرایکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ موچەیەکی دیکەش بەفەرمانبەران دەدەن.

ڕۆژێک دوای ئەو پەیامەی سەرۆکی حکومەت کە ھاوکات جێگری سەرۆکی پارتیشە لەبارەی موچەوە، میدیاکانی حزبەکەی پێچەوانەی ئەو زانیارییان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاندوە، "تاکۆتایی ئەمساڵ حکومەت دوو موچە بەفەرمانبەران دەدات".

ئەگەرچی لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا بارزانی ڕونکردنەوەی زۆری لەبارەی موچەی فەرانبەرانەوە نەداو تەنھا ئەوەی ڕاگەیاند کە تەنھا یەک موچەی دیکە بەفەرمانبەران دەدەن، بەڵام وەکو میدیاکانی پارتی ئاشکرایانکردوە، دارایی ھەرێم پلانی داڕشتوە بەداھاتی نەوت و بەشێک لەو ملیار دۆلارەی کۆمپانیای ڕوزنەفت کە بەھەرێمدراوە لەگەڵ ھەندێک داھاتی دیکە ئەگەری ئەوە ھەیە بتواندرێت دوو موچەی دیکە لەمساڵدا بدرێت.

ھەروەک میدیای پارتی زانیاریەکی دیکەشی لەبارەی داخستنی حساباتی کۆتایی ساڵەوە ئاشکراکردوەو بڵاویکردۆتەوە، لەگەڵ ئەوەی ١٥ی کانونی یەکەمی ھەموو ساڵێک ژمێرەی وەزارەت و فەرمانگەکان دادەخرێت، بەڵام ئەو بابەتە ئەمساڵ جیاوازدەبێت کاریگەریی لەسەر دابەشکردنی موچە نابێت و موچە تا کۆتایی ساڵ دابەشدەکرێت و ناوەستێت.

لای خۆیشیەوە سەبارەت بەدابەشکردنی دوو موچە، عوسمان ساڵح بەڕێوەبەری گەنجینەی ھەرێمی ئاشکرایکردوە، ئەوان دەتوانن لیستی موچەی وەزارەتەکان وردبینی بکەن و بێ کێشە ئامادەی بکەن.

ئەوەشی وتوە:"ئەگەر وەزارەتی دارایی تا کۆتایی ساڵ دوو موچە دابەشبکات، دەتوانین داوای لیستی موچەی مانگی ئەیلول و تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لەوەزارەتەکان بکەن و لەماوەیەکی کەمدا ئامادە دەکرێت.

لەلایەکی دیکەشەوە د. ئاراس خۆشناو سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەو زانیاریی ستراتیژی کوردستان لەڕێگەی میدیاکانی پارتیەوە ئاشکرایکردوە، بەماوەیەکی کەم لەدوای موچەی مانگی ئابی ئەمساڵ، موچەی مانگی ئەیلولیش دەستپێدەکات و ھەوڵیش ھەیە ھەر لەمساڵدا موچەی  مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10)ش بدرێت".


SNN:

 5 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 9:33AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.