هەواڵ
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی دەگەنە دەربەندیخان
سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی گەیشتنە قەزای دەربەندیخان، سکرتێری ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی-ش ئامانجی سەردانەکەی ئاشکراکردو ڕایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی لەدەربەندیخانن و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای حکومیی ناوچەکەشدا کۆدەبنەوە".

 

سەمیر ھەورامی سکرتێری ڕۆژنامەوانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بەSNNی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، بەیاوەری وەزیرانی کشتوکاڵ و تەندروستی و پەروەردەو وەزیری شارەوانی و ژمارەیەک لەلێپرسراوانی حکومی، سەردانی قەزای دەربەندیخانیان کرد".

ھەورامی ئامانجی سەردانی وەفدە باڵاکەی حکومەتی ھەرێمی ڕونکردەوەو وتی:"بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربونە لەبارودۆخی ناوچەکە دوای بومەلەرزەکەی شەوی ١٢ لەسەر ١٣ی ئەم مانگە، جگەلەوەش وەفدەکەی حکومەت کۆبونەوە لەگەڵ  لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە ئەنجامبدەدات".


SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 9:58AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.