هەواڵ
عەبادی پەیامێکی بەپەلەی لەبارەی ھەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە
سەرۆک وەزیرانی عیراق پەیامێک ئاراستەی ھەرێمی کوردستان دەکات و جەختدەکاتەوە لەسەر جێگیرکردنی دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لەفڕۆکەخانەکانی ھەرێم و دەروازە سنورییەکانیشدا، ڕاشیدەگەیەنێت، "دەسەڵاتی فیدراڵی لەو ناوچانە لەبەرژەوەندی گەلی کورددایە".

حەیدەر عەبادی  سەرۆک وەزیران عیراق لەگەڵ یان کۆبیش نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعیراقدا کۆبۆوە، دوای کۆبونەوەکەش نوسینگەی سەرۆک وەزیران ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی لەچوارچێوەی ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکراکرد.

لەو ڕاگەیەنراوەدا ھاتوە ((لەدیدارەکەدا عەبادی تەئکیدی لەجێگیرکردنی دەسەڵاتی حکومەتی عیراق لەناوچە دابڕێندراوەکان و فڕۆکەخانەکانی ھەرێم و خاڵە سنوریەکان کردەوە، ھەروەک جەختی لەوەشکردەوە، جێگیرکردنی ئەو دەسەڵاتە لەبەرژەوەندی گەلی کوردیشدایە)).

لەو ڕاگەیەنراوەدا ئەوەش باسکراوە، لەکۆبونەوەکەی عەبادی و یان کوبیشدا جەختکراوەتەوە لەسەر گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنی خۆیان و گەیاندنی ھاوکاریی پێویست بۆیان.


SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 11:21AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.