هەواڵ
ڕوسیا پارەی نەوت بەھەرێم دەدات..بڕەکەی زیاتر لەملیارێک دۆلارە
حکومەتی ھەرێمی کوردستان پارەی ئەو نەوتە وەردەگرێت کە لەمساڵدا بەکۆمپانیا زەبەلاحەکەی ڕوسیای دابوو، کۆمپانیاکەش لەڕاگەیەنراوێکدا بڕی ئەو پارەیەی ئاشکراکردوە کە بەحکومەتی ھەرێمی کوردستانی دەدات.

کۆمپانیای ڕوسنەفت لەڕاگەیەنراوێکی فەرمیدا ئاشکرایکردوە، بڕی یەک ملیارو 300 ملیۆن دۆلار دەداتە حکومەتی ھەرێم لەبەرامبەر وەرگرتنی نەوتی ھەرێم لەمساڵدا 2017.

کۆمپانیا ڕوسیەکە ئەوەشی باسکردوە، ئەو پارەیەی دەیداتە حکومەتی ھەرێم وەک شایستەی داراییە کە ھەرێم و حکومەتی مۆسکۆ لەسەری ڕێکەوتون لەبەرامبەر ڕادەستکردنی نەوتی ھەرێم بەکۆمپانیاکە.

ڕوسنەفت  ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕی قازانجی خۆیان وەکو کۆمپانیا بەڕێژەی لە80% زیادیکردوە لەسەر بنەمای چارەکی سێیەمی ساڵی 2017 کە گەیشتۆتە 792 ملیۆن دۆلار بەتایبەت لەئێستا، کە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە.

لەکۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا ڕوسنەفت سەرباری کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا جەختیکردۆتەوە لەسەرئەوەی، ئاستی وەرگرتنی نەوتی ھەرێم لەلایەن ئەوانەوە زیادیکردوەو چاوەڕوانیشدەکرێت زیاتریش بێت.


SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 11:41AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.