هەواڵ
خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لەئاوو ھەوای گەرم بێبەشدەبن
بەھۆی نۆژەن نەکردنەوەی بینا سوتاوەکەی بەشەناوخۆیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی، خوێندکاران ڕوبەڕوی گرفت بونەتەوە، بەرێوەبەری بەشەناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانیش ڕونکردنەوە دەدات و چەند زانیاریەکیش لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، "خوێندکاران لەئاوو ھەوای گەرم بێبەشدەبن".

نزیکەی حەوت مانگ لەمەوبەر یەکێک لەباڵەخانەکانی بەشەناوخۆیی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی سوتا، بەڵام تائێستا چاک نەکراوەتەوە، ئەوەش گرفتی بۆ خوێندکاران دروستکردوە.

نەژاد حسێن بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی بەSNNی ڕاگەیاند، "نۆژەن نەکردنەوەی ئەو بینایە گرفتی زۆری بۆ خوێندکاران دروستکردوە، چونکە ئەو بینایەی کە سوتاوە، سەنتەری حەوت بینای بەشە ناوخۆیی دیکەیە بۆ دابینکردنی ئاوو ھەوای گەرم، لەئێستاشدا بەرەو وەرزی سەرما دەڕۆین و خوێندکاران بێبەشدەبن لەو پێویستیە".

وتیشی:"دوای لێکۆڵینەوەی لیژنەکان دەرخستەیەک کرا بۆ چاکردنەوەی، بەڵام چەند گرفتێک ھاتنە پێش و ئەو کەرەستانەشی پێویستن، نرخەکانیان گرانن و بەشێکی زۆریان نەک لەھەرێم دەستناکەوێت، بەڵکو لەوڵاتانی دراوسێش نییەو بەگوێرەی دەرخستەکەش نزیکەی ١٦٠ ھەزار دۆلاری پێویستە".

بەڕێوەبەری بەشەناوخۆیەکانی زانکۆی سلێمانی ڕونیشیکردەوە، نوسراویان کردوە بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵاو بەزارەکی پێیانڕاگەیاندون ڕەزامەندی لەسەر تەندەرەکەی دراوە، "لەدوای ڕاگەیاندنی تەندەری نۆژەنکردنەوەکەی دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ھیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ کاتی نۆژەنکردنەوەی".


SNN:

ھەورامان ھاشم

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 12:38PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.