هەواڵ
ئەمریکا پشتیوانی بۆ ھەڵوێستەکەی حکومەتی ھەرێم ڕاگەیاند
نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش پێشوازیی و پشتیوانی لەھەڵوێستەکەی حکومەت ھەرێم دەکات بۆ پابەندبون بەدەستوری عیراق و ڕایدەگەیەنێت، "ھەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان".

بەیانی ئەمڕۆ حکومەتی ھەرێم لەڕێگەی ڕاگەیەنراوێکەوە بەپابەندبونی خۆی بەدەستورو یەکپارچەیی خاکی عیراق ڕاگەیاندو پشتیوانی ھەر دەستپێشخەریەکیش دەکات بۆ گفتوگۆو دانوستان لەسەر بنەمای دەستور.

برێت مەکگۆرک نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لەھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لەتویتێکدا  پشتیوانیی لەو ھەڵوێستەی حکومەتی ھەرێم کردو بەھەنگاوێکی گرنگی وەسفکرد.

مەکگۆرک ئەوەشی ڕونکردۆتەوە، "ھەڵوێستەکەی حکومەتی ھەرێم ھەنگاوێکی گرنگە بەئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەولێرو بەغدا لەسەر بنەمای دەستور".


SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 2:23PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.