هەواڵ
ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد و باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا کۆدەبنەوە
باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عیراق و به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتیەکەش لەهه‌ولێر سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکەن و پێویستیی رێگرتن لەپەرەسەندنی زیاتری ناکۆکییەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆ لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ دووپات دەکەنەوە.

 

ئەمڕۆ 14ی تشرینی دووەمی 2017، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازیکرد لە ڕامۆن بلیكوا باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ عیراق و كلاریس پاستوری به‌رپرسی نوسینگه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له‌ هه‌ولێر، لەدیدارێکدا پێشهاتە سیاسیی و ئەمنییەکان و بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا .
لەو دیدارەدا هەریەک لە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بافڵ تاڵەبانی لێپرسراوی کاروباری دژایەتی تیرۆر  ئاماده‌ی بوون، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە بەغدا وێڕایی دەربڕینی ماتەمینی بۆگیان له‌ده‌ستدانی ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێمی کوردستان به‌هۆی رووداوی بوومه‌له‌رزه‌کەوە و ئاماده‌ییی یه‌كێتیی ئه‌وروپای بۆ هه‌ر هاوكارییه‌ك نیشاندا، بەتایبەت لە گەیاندنی هاوکاری مرۆیی بۆلێقەوماوانی کارەساتەکە و ناردنی تیمی تایبەتی ئەندازیاری بۆ بەنداوی دەربەندیخان.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، بەچڕی گرفت و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێکرا و پێویستیی رێگرتن لەپەرەسەندنی زیاتری ناکۆکییەکان و خستنەگەڕی تەواوی هەوڵەکان بۆ هەرچی زووتر دەستپێکردنی دیالۆگ لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ لەسەر بنەماکانی دەستور دووپاتکرایەوە، بەوجۆرەی ئاشتیی و ئۆقرەیی سیاسیی و ئەمنیی بێتەکایەوە.
لای خۆیەوە، هێرۆ  ئیبرایم ئەحمەد سوپاسی هه‌ڵوێستی باڵیۆزی یه‌كێتیی ئه‌وروپای له‌ عیراق كرد، هاوکات سیاسەت و تێڕوانینی یەکێتی لەبارەی دۆخی ئێستا و پەیوەندی هێزە سیاسییەکان خستەڕوو، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و  یەکڕیزیی نیشتمانیی و باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان.


SNN:

محەمەد حیکمەت

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 2:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.