هەواڵ
په‌روه‌رده‌ خوێندنگه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌نده‌كاته‌وه‌
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێندنگایانه‌ ده‌دات، كه‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ زیانیان پێگه‌یشتووه‌، ئاشكراشیده‌كات بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان ته‌رخانكردووه‌.

د.پشتیوان سادق، وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم، له‌لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ SNNی‌ ڕاگه‌یاند:" سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندنگایانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان نۆژه‌نده‌كه‌ینه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌و یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، زیانیان به‌ركه‌وتووه‌.
وه‌زیری په‌روه‌رده‌، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ یاوه‌ریی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگره‌كه‌ی، سه‌ردانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانیان كرد، وتیشی: سبه‌ینێ بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیاری ده‌كرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی‌، به‌ SNNی‌ ڕاگه‌یاند:" به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌، پێنج خوێندنگه‌ له‌ قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان، به‌شێوه‌یه‌ك زیانیان به‌ركه‌وتووه‌، كه‌ به‌كه‌ڵكی‌ ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ ده‌وامی‌ تێدا بكرێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ داوامان له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شاره‌كه‌ كردووه‌، سه‌رجه‌میان چۆڵبكرێن و خوێندكاره‌كانیشی بگوازرێنه‌وه‌.
وتیشی‌:" 12 خوێندنگای‌ دیكه‌ش پێویستییان به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ره‌تایی‌ هه‌یه‌".
دڵشاد عومه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ بۆ كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌، بڕێك پاره‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ست په‌روه‌رده‌ی ده‌ربه‌ندیخان.



SNN:

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 5:58PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.