هەواڵ
لیستێكی نوێی دوو موچه‌یی له‌هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت
بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، په‌یامێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و به‌پێنج خاڵ، چه‌ند ڕاستییه‌ك بۆ به‌رده‌م لیژنه‌ی به‌دواداچون بۆ خانه‌نشینی نایاسایی ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت:" لیستێكم لایه‌ ناوی ٢٢١٦ كه‌سی تێدایه‌".

ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شید، له‌په‌یامێكدا كه‌ له‌په‌یجی فه‌رمی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بڵاویكردۆته‌وه‌، ڕایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌خانه‌نشینان لیژنه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌دواداچونی ئه‌و بابه‌ته‌ پێكهاتووه‌، ده‌ستخۆشی له‌و هه‌وڵه‌ ده‌كه‌م تا زوو یه‌كلایی بكه‌نه‌وه‌، بزانن چه‌نده‌ خه‌ڵكمان هه‌یه‌ به‌نایاسایی خانه‌نشینكراون.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، كه‌ هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیشه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق،  پێنج خاڵی وه‌ك په‌یامێك ئاراسته‌ی لیژنه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌، كه‌ ئه‌مانه‌ن:
1- خانه‌نشینی یاسایی ته‌نها ئه‌وانه‌ن كه‌ سه‌رجه‌میان له‌ سندوقی خانه‌نشینی موچه‌ وه‌رده‌گرن، كه‌ له‌ژیانی فه‌رمانبه‌رێتیدا پاره‌یان به‌و سندوقه‌ داوه‌.
2- نابێت خانه‌نشین له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ خانه‌نشینی وه‌رگرن.
3- لیستێكم لایه‌ ناوی ٢٢١٦ كه‌سی تێدایه‌ كه‌ په‌رله‌مانتاری عیراقی فیدراڵ و به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی جێ ناكۆكه‌كان و كه‌سانێك كه‌ له‌ به‌غداد پاسه‌وانی ھه‌ندێ به‌رپرسی تێدایه‌، كه‌ خانه‌نشینی پێشمه‌رگه‌شن به‌ پله‌ی به‌رز له‌ هه‌رێم.
4- خانه‌نشین به‌پێی یاساكانی عێراق واته‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌مه‌نی یاساییان بۆ خانه‌نشینی ته‌واو بێت و فه‌رمانبه‌ر بن و لێبڕینی خانه‌نشینیان دابێت به‌سندوقی خانه‌نشینی عێراق.
5- ده‌ست بردن بۆ سندوقی خانه‌نشین و سه‌رفكردنی پاره‌كه‌ی ده‌بێت لێپێچینه‌وه‌ی بۆ بكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ پاره‌ی ئامانه‌ته‌ نابێت له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ده‌ستكاری بكرێت، سزای تایبه‌تی هه‌یه‌.



SNN:

به‌شی هه‌واڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 6:06PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.