هەواڵ
عه‌بادی دوا بڕیار له‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌دات
حه‌یده‌ر عه‌بادی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ده‌رده‌بڕێت، به‌و مه‌رجه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی عیراقدا بن، ده‌شڵێت: پابه‌ندین به‌ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و ده‌روازه‌ سنوریه‌كانیش ده‌خه‌ینه‌وه‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆمان.

حه‌یده‌ر عه‌بادی، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، رایگه‌یاند: پابه‌ندین به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، به‌ڵام ده‌بێ بزانین ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ ده‌ینێرین بۆ كوێ ده‌چێت، ئێمه‌ سوورین له‌سه‌ر دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام ئاماده‌ نین موچه‌ به‌و ژماره‌ی زۆره‌ی كارمه‌ندانی حزبه‌كان بده‌ین، كه‌ خزێنراونه‌ته‌ ناو لیستی موچه‌خۆران.
عه‌بادی به‌توندیش ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی بڕینی 20%ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاویكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" ئه‌و قسه‌یه‌ درۆیه‌كی زه‌قه‌و هچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌رمان نابێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره‌ درۆیانه‌ش بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌، هیچ سوودێكی لێ نابینن".
له‌وباره‌یه‌وه‌ روونیكرده‌وه‌، نه‌ هیچ كاتێك قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ كردووه‌و نه‌ به‌نیازیشین له‌ داهاتوودا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین.
له‌باره‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانیش، حه‌یده‌ر عه‌بادی نیگه‌رانی خۆی له‌ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌و رێككه‌وتنه‌ ده‌ربڕی كه‌ له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی باڵای سوپای عیراق كرا، رایگه‌یاند:" گه‌یشتبووینه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی عیراق له‌ ده‌رواوزه‌ سنورییه‌كان، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌رێم له‌ دوا ساتدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌، ئێمه‌ش تاهه‌تایه‌ چاوه‌روِانیان ناكه‌ین و رێوشوێنی خۆمان ده‌گرینه‌به‌ر.
عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ده‌توانن به‌ زه‌بری هێز بچنه‌ ئه‌و شوێنانه‌، وتی: به‌ڵام ده‌مانه‌وێت به‌بێ شه‌ڕكردن ئامانجه‌كانمان به‌دی بهێنین.
له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی هه‌رێم بۆمانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان و ده‌روازه‌ سنورییه‌كان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند:" ئه‌و داوایه‌م قبوڵه‌ له‌پێناو هه‌ستكردنی دانتیشوانی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ئارامی، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپاو هێزه‌ ئه‌منییه‌وكانی عیراقدا بن و بخرێنه‌ چوارچێوه‌ی سیستمی به‌رگریی عیراق. 



SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 6:35PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.