هەواڵ
عیراق له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی روس نه‌فت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هه‌رێم ده‌كرێت
لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای روس نه‌فت-ی روسیا ده‌دات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: به‌غدا ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ هه‌رێم له‌ كۆمپانیاكه‌ی وه‌رگرتووه‌، وه‌ك به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی ئه‌ژمار ده‌كات كه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ 14ی تشرینی دووه‌می 2017 بڵاویكرده‌وه‌، عه‌لی معارج سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ناڕه‌زایی لیژنه‌كه‌یانی له‌باره‌ی گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای روسنه‌فت-ی روسیا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند:" گرێبه‌سته‌كه‌ هیچ شه‌رعیه‌تێكی یاسایی نییه‌و ده‌بێ هه‌موو گرێبه‌سته‌ نه‌وتییه‌كان ته‌نها له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وته‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت".
له‌باره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كۆمپانیا رووسییه‌كه‌ش كه‌ رایگه‌یاندبوو بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری به‌ حكومه‌تی هه‌رێم داوه‌ وه‌ك كرێی پێشه‌كی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، عه‌لی فه‌یاز ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت و وزه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، رایگه‌یاند:" به‌و پێیه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناشه‌رعی و نایاساییه‌، حكومه‌تی فیدراڵ به‌و جۆره‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات كه‌ به‌شێكه‌ له‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێمی ده‌كات، یاخود وه‌ك هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك كه‌ ده‌چێته‌ خانه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم.



SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 7:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.