هەواڵ
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تر قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی گرته‌وه‌
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا بومه‌له‌رزه‌یه‌ك قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی گرته‌وه‌و قائیمقامی قه‌زاكه‌ش دڵنیایی ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پله‌كه‌ی نزم بووه‌و كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌".

ناسیح مه‌لا حسێن قائیمقامی ده‌ربه‌ندیخان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بومه‌له‌رزه‌یه‌ك قه‌زای ده‌ربه‌ندیخانی گرته‌وه‌و وه‌ك به‌دواداچوونیشمان كردوه‌، گه‌ڕه‌كه‌كانی سیروان و سه‌رای گرتۆته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ باشوری قه‌زاكه‌وه‌.
وتیشی:" به‌راورد به‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 12ی ئه‌م مانگه‌، پله‌یه‌كی نزمی هه‌بووه‌و كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆی نه‌بووه‌و هیچ زیانێكیشی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ شه‌وی 12ی تشرینی دووه‌می 2017، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك وڵاتانی ده‌وروبه‌ری گرته‌وه‌.



SNN:

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 7:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.