هەواڵ
یه‌كێتی هۆشداری له‌ ڕه‌وانه‌كردنی داعش بۆ خورماتوو ده‌دات
به‌رپرسێكی یه‌كێتی زانیاری له‌سه‌ر سووڕانه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی جۆری هه‌لیكۆپته‌ر له‌سنووری قه‌زای خورماتوو ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت:" له‌و ناوچه‌یه‌ی هه‌لیكۆپته‌ره‌كان سوڕاونه‌ته‌وه‌، چه‌كداری داعشی تێدا بووه‌".

مه‌لا كه‌ریم شكور، به‌رپرسی بازنه‌ی حه‌مرینی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌لێدوانێكدا به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ر له‌سنوری گوندی په‌لكانه‌، كه‌ 20 كیلۆمه‌تر له‌خورماتوو دووره‌ بینراون، پێشتریش چه‌كداری داعش له‌و گونده‌ بوونیان هه‌بووه‌.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌دوو ڕۆژی ڕابردوودا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك هه‌لیكۆپته‌ره‌وه‌ 400-500 چه‌كدار له‌گوندی په‌لكانه‌ی خوارووی خورماتوو خراونه‌ ته‌خواره‌وه‌.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ مه‌لاكه‌ریم شكور ده‌ڵێت: "تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕه‌سمی ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه‌ كه‌ هه‌لیكۆپته‌ره‌كان چه‌كداریان بۆ ئه‌و سنوره‌ گواستبێته‌وه‌، به‌ڵام به‌نزمی سوڕاونه‌ته‌وه‌، چه‌كداری حكومه‌تی عیراقیش ناتوانن بچنه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌".
له‌باره‌ی ڕێگریكردن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعش، ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌یخسته‌ڕوو كه‌ تا ئێستا قسه‌ له‌سه‌ر رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان نه‌كراوه‌، به‌ڵام هێزێكی زۆری ده‌وێت تا گه‌مارۆ بدرێن، له‌به‌ئه‌وه‌ی گوندی په‌لكانه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌، به‌پێویستیش نه‌زانراوه‌ هێرشبكرێته‌ سه‌ریان، چونكه‌ ناوچه‌یه‌كی دووره‌ ده‌سته‌و لاڕێیه‌".



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 8:16PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.