هەواڵ
په‌رله‌مان لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ وه‌رگرتنی پاره‌كه‌ی كۆمپانیای روسنه‌فت ده‌كات
پێدانی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار له‌لایه‌ن كۆمپانیای روسنه‌فت-ی ڕوسییه‌وه‌ به‌هه‌رێمی كوردستان و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، كاردانه‌وه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات.

كۆمپانیای ڕوسنه‌فت له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمیدا ئاشكرایكردووه‌، بڕی ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلاری وه‌ك پێشه‌كی هه‌نارده‌ی نه‌وت، داوه‌ته‌ حكومه‌تی هه‌رێم.
ڕێواز فایه‌ق، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆمپانیای ڕوسنه‌فت بۆ ئێمه‌ چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، بۆیه‌ به‌دواداچوونی جدی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین و له‌كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی نێوان په‌رله‌مان و حكومه‌تیش، پرسیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه‌، هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان له‌لایه‌ن كۆمپانیا رووسییه‌كه‌وه‌ پێدرابێت.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، ڕێواز فایه‌ق ده‌ڵێت: "به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، كۆمپانیای ڕوسنه‌فت پاره‌كه‌ به‌ شێوه‌ی كاش ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم ناكات، به‌ڵكو به‌شێكی بۆ وه‌به‌رهێنان خه‌رجده‌كات، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی توانای هه‌نارده‌كردن له‌ڕێگه‌ی بۆری جه‌یهانه‌وه‌ له‌ 700 هه‌زاره‌وه‌ بۆ ملیۆنێك به‌رمیل له‌ رۆژێكدا، ئێستاش كه‌ به‌سیوله‌ی نه‌قدی پاره‌كه‌ی ڕه‌وانه‌كردبێت بۆئێمه‌ شتێكی تازه‌یه‌".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ڵامی حكومه‌تیش له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی ئاشكرایكرد: وه‌ڵامی ڕه‌سمی حكومه‌ت له‌ڕاگه‌یاندنه‌كان نابێت و ده‌بێت له‌دانیشتنی په‌رله‌مان ڕونكرنه‌وه‌ بدات و وه‌ڵامی په‌رله‌مانتاران بدرێته‌وه‌.



SNN:

ڕه‌نج تاڵیب

 4 ڕۆژ پێشتر - Nov 14 2017 9:28PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.