هەواڵ
پۆلیس دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ گه‌نجێك راده‌گه‌یه‌نێت..فیشه‌ك به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی‌ گه‌نجێك له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌دوكانه‌ی خۆیدا راده‌گه‌یه‌نێت و ده‌شڵێت: شوێنه‌واری فیشه‌كێك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین، كه‌وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست SNN كه‌وتووه‌، تێیدا هاتووه‌: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتژمێر6:00 پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان ته‌رمی هاوڵاتیه‌كیان له‌ناوچه‌ی پیشه‌سازی له‌دوكانه‌ی خۆیدا دۆزیه‌وه‌، كه‌ته‌مه‌نی 25ساڵه‌ له‌ره‌گه‌زی(نێر).

وتیشی‌: پاش گه‌یاندنی ته‌رمه‌كه‌ی‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی رانیه‌ ده‌ركه‌وت شوێنه‌واری فیشه‌كێك به‌سه‌ر جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی له‌شوێنی ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرا به‌سه‌ر چه‌كی به‌كار هاتوو له‌جۆری(ده‌مانچه‌).

له‌زانیارییه‌كاندا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ بۆ دڵنیابوون له‌ هۆكاره‌كه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی مردنه‌كه‌ی كه‌"ئایا خۆكوژیه‌ یان كوشتنه‌" ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كراوه‌ و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 11:26AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.