هەواڵ
ئه‌نجومه‌نی‌ جه‌ماوه‌ری‌ قه‌زای‌ دوزخوورماتوو ڕاگه‌یاندرا
له‌ناحیه‌ی‌ ڕزگاری‌ سه‌ر به‌قه‌زای‌ كه‌لار كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی‌ قه‌زای‌ دوزخوورماتوو كه‌ له‌ئێستادا ئاواره‌ی‌ سنوری‌ كه‌لارن، ئه‌نجومه‌نی‌ جه‌ماوه‌ری‌ دوزخوورماتوویان راگه‌یاند و له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیشدا ئامانجی‌ پێكهێنانی‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ و داواكانیان خسته‌ڕوو.

عادل ئه‌نوه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ جه‌ماوه‌ری‌ قه‌زای‌ دوزخورماتو له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا، كه‌په‌یامنێری‌ SNN ئاماده‌یی بو، رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نه‌كه‌مان دووجۆر ئامانجی‌ هه‌یه‌ كه‌به‌شێكیان ئامانجی‌ نزیكن كه‌پێكهاتوون له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان به‌زووترین كات و پێكهێنانی‌ لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچون بۆ كێشه‌كانی‌ خورماتوو به‌تایبه‌ت كێشه‌كانی‌ دوای‌ 16ی‌ ئۆكتۆبه‌ر، له‌گه‌ڵ دابینكردنی‌ هێزێكی‌ بێ لایه‌ن به‌مه‌به‌ستی‌ پاراستنی‌ قه‌زاكه‌ و ئاسایكردنه‌وه‌ی‌ دۆخی‌ ئه‌منی‌ خورماتوو و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ ئاشتی‌ و عه‌داله‌تی‌ كۆمه‌لاَیه‌تی‌ و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی‌ زیانلێكه‌وتووانی‌ شاره‌كه‌.

وتیشی‌:له‌دوای‌ گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆ خورماتوو هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ فراوان بكه‌ین و پێكهاته‌كانی‌ دیكه‌ش له‌خۆبگرێت.


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم ــ گه‌رمیان

 4 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 11:45AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.