هەواڵ
ژماره‌یه‌ك مامۆستا له‌ سه‌یدسادق بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌
ژماره‌یه‌ك مامۆستای سنوری په‌روه‌رده‌ی سه‌یدسادق ده‌گوازرێنه‌وه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تیش ده‌ڵێت داوامان كردوه‌ سبه‌ینێ سه‌ردانمان بكه‌ن.

ئاراس محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تی له‌به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لێدوانێكدا به‌SNNی راگه‌یاند:ژماره‌یه‌ك مامۆستا گوازراونه‌ته‌وه‌ سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتیمان كه‌ هه‌ندێكیان ئاگادارن و كاریان بۆكراوه‌، هه‌ندێكیشیان ئاگاداری گواستنه‌وه‌كه‌نین و داوامان كردوه‌ سبه‌ینێ یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌ردانمان بكه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی دابه‌شكردنیان به‌سه‌ر قوتابخانه‌كاندا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دابه‌شكردنیان به‌پێی میلاكات و پێویستییه‌ و سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش خزمه‌تی‌ پێشتریان له‌دانانه‌كاندا له‌به‌رچاو ده‌گیرێت.


SNN:

كۆسار مه‌حمود ــ هه‌ڵه‌بجه‌

  5 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 11:48AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.