هەواڵ
نوێترین زانیاری له‌باره‌ی موچه‌ی ته‌واوی پێشمه‌رگه‌وه‌
تائێستا وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ نه‌كردوه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌شێكی زۆر له‌ هێزه‌كانی(70 و 80)، به‌پێی زانیارییه‌كانی SNNیش، ژمێریاری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ له‌چاوه‌ڕوانی وه‌زاره‌تی داراییه‌ بۆ وه‌رگرتنی پاره‌.

به‌پێی زانیارییه‌كانی SNN، تا ئه‌مڕۆ 13ی كانوونی دووه‌می 2018، وه‌زاره‌تی دارایی هیچ ته‌مویلێكی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان نه‌كردوه‌ به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی ساڵی رابردووی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ته‌مویل ده‌كرێن.

ماوه‌ی نزیكه‌ی سێ مانگه‌، دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و به‌شێكی زۆری هێزه‌كانی یه‌كه‌ی 70 و 80 و چه‌ند ده‌زگایه‌كی تری ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌پێی به‌دواداچوونێكی SNNیش، وه‌زاره‌تی دارایی له‌هه‌وڵی دابینكردنی گوژمه‌یه‌كی دیكه‌ی پاره‌یه‌ بۆئه‌وه‌ی موچه‌ی ئه‌و به‌شانه‌ی دیكه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شبكرێت.

له‌زانیاریه‌كاندا هاتووه‌"وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ لیستی موچه‌كانی ئاماده‌ كردوه‌ و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ و هه‌رئه‌وه‌نده‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ئاگاداربكرێنه‌وه‌ له‌ ته‌مویلكردنیان، ئه‌وه‌ ده‌ستبه‌جێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ ده‌كه‌ن".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  11 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 11:58AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.