هەواڵ
بزوتنه‌وه‌ هه‌ڵوێستی‌ ره‌سمی‌ راده‌گه‌یه‌نێت
بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ به‌ره‌سمی‌ هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی‌ به‌شداریكردنی‌ یه‌ك لیستی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ عیراق له‌كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان راده‌گه‌یه‌نێت و وته‌بێژی‌ حزبه‌كه‌ش ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌موو هاوپه‌یمانێتیه‌ خزمه‌ت به‌پاراستنی‌ قه‌واره‌ی‌ كورد ناكات.

كامیل مەحمود وته‌بێژی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ كوردستان به‌SNNی‌ راگه‌یاند:ئه‌و لایه‌نه‌ كوردیانه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتیان بۆبه‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتوو به‌یه‌ك لیستی‌ پێكهێناوه‌، داوایان لێكردوین بچینه‌ ناو هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌یانه‌وه‌، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ بۆچونی‌ وایه‌ كه‌پێكهێنانی‌ ئه‌م هه‌موو هاوپه‌یمانێتیه‌ دوای‌ روداوه‌كانی‌ 16ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ 2017، خزمه‌ت به‌پاراستنی‌ قه‌واره‌ی‌ كورد له‌و ناوچانه‌ له‌م دۆخه‌دا ناكات.

وتیشی‌"له‌كاتێكدا هه‌رێمی‌ كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌و فشاری‌ به‌غدایه‌، پێویسته‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌یه‌ك لیست و به‌یه‌كگرتووی‌ بچنه‌ پێشه‌وه‌ بۆ پاراستنی‌ پێگه‌ی‌ خۆمان، نه‌ك به‌پێكهێنانی‌ هاوپه‌یمانی‌ جیاجیا به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ین". 

له‌باره‌ی‌ هه‌ڵوێستی‌ ره‌سمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ بۆ به‌شداریكردنیان له‌یه‌ك لیستی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ داهاتووی‌ عیراق، راشیگه‌یاند: ئێواره‌ی‌ ئه‌مڕۆ 13ی‌ كانونی‌ دووه‌می‌ 2018 له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵوێسته‌كه‌مان راده‌گه‌یه‌نن.


SNN:

خێڵان ره‌ئوف

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 12:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.