هەواڵ
نوێنه‌ران له‌باره‌ی ناردنی بودجه‌ و موچه‌ی هه‌رێمه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2018ی عیراق هاته‌ده‌نگ و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: ناردنی بودجه‌ و موچه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌كردنه‌وه‌ی سێ گرێ كوێره‌وه‌. ره‌تیشیده‌كاته‌وه‌ هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و نوێنه‌ران دیاری كرابێت.

ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری SNN ئاماده‌ی بوو وتی"ئێستا مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌ كاڵبۆته‌وه‌ و حكومه‌تی عیراق ته‌نها سێ مه‌رجی بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم هه‌یه‌، ئه‌وانیش راده‌ستكردنی داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمه‌.

وتیشی"داهاته‌كانی نه‌وت و خاڵه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان، سێ گرێ كوێره‌یه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌وه‌ به‌غدا هیچ بیانوویه‌كی نامێنێت بۆ ناردنی بودجه‌ و موچه‌".

راشیگه‌یاند"هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق دیارینه‌كراوه‌" و ئه‌وه‌شی وت"كێشه‌ی پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتی عیراق، په‌یوه‌ندی به‌حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غداوه‌ هه‌یه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاگاداری سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی ئه‌مڕۆی 13ی كانوونی دووه‌می 2018ی هه‌رێم نین".

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌وه‌، ئارام شێخ محه‌مه‌د رایگه‌یاند: سبه‌ینێ 14ی كانوونی دووه‌می 2018، دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و یه‌كێك له‌ بابه‌ته‌كانیش بریتییه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق.


SNN:

هه‌ورامان- خێلان

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 12:57PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.