هەواڵ
وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم گه‌یشته‌ به‌غدا.."بڕیاری كۆتایی لای عه‌بادییه‌"
وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته‌ شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق پرسی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم تاوتوێده‌كه‌ن، په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتیش رایده‌گه‌یه‌نێت"ئه‌و پرسانه‌ سیاسین و بڕیاری كۆتاییش لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌" و نیه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادیش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئاشكرا ده‌كات.

كه‌مێك پێش ئێستا وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ و گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی هه‌رێم پێكهاتوون، گه‌یشتنه‌ به‌غداو ئێستا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له‌كۆبوونه‌وه‌دان.

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند: په‌یوه‌ندی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و عیراق، پێشتریش په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان هه‌بووه‌.

به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی، پرسی فڕۆكه‌خانه‌ و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ و پێده‌چێت كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان وه‌فده‌كه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا ئاماده‌كاری بێت بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ بڕیاری راگرتنی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم بهێنرێت كه‌ تا رۆژی 28ی شوباتی 2018 درێژه‌ی هه‌یه‌.

راشیگه‌یاند: بڕیاری كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كان لای سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراقه‌ و پێده‌چێت وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردبێت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه‌ و له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ زه‌مینه‌خۆشكه‌ربێت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئه‌وه‌شی وت"هه‌رچه‌نده‌ فشاری نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام تائێستا هیچ نیه‌ت و ئیراده‌یه‌ك له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق نابینم بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان چاره‌سه‌ر بكات".


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 1:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.