هەواڵ
هاوپه‌یمانێتی حزبه‌ كوردستانیه‌كان له‌كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌
تائێستا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ و به‌رپرسێكی یه‌كێتیش واده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و پرسه‌ ئاشكراده‌كات، لێپرسراوێكی پارتیش هۆكاری ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ ره‌سمی بڕیاریان له‌هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی كه‌ركوك نه‌داوه‌ ئاشكرا ده‌كات.

ره‌وه‌ند مه‌لا مه‌حمود جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌SNNی راگه‌یاند: رۆژی 11ی كانوونی دووه‌می 2018 كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌كه‌ركوك به‌ڕێوه‌چوو، ته‌واوی لایه‌نه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا بوون كه‌ هه‌موومان له‌چوارچێوه‌ی یه‌ك لیستدا به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ین و دواتر هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان له‌كۆمسیۆن تۆماركرد، به‌ڵام دواتر گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی، هاوپه‌یمانێتییه‌كی دیكه‌یان راگه‌یاند.

وتیشی"تائێستا هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ هاوپه‌یمانی له‌كه‌ركوك یه‌كلایی نه‌بۆته‌وه‌ و له‌گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ ئێمه‌ و به‌ڕه‌سمی له‌هاوپه‌یمانێتی لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان نه‌كشاونه‌ته‌وه‌".

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی، رۆژی 15ی كانوونی دووه‌می 2018، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی حزبه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بۆئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ پرسی هاوپه‌یمانێتیه‌كان له‌كه‌ركوك بهێنرێت.

لای خۆیه‌وه‌، د.محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی 3ی پارتی له‌كه‌ركوك، به‌SNNی راگه‌یاند: له‌گه‌ڵ یه‌كڕیزی و یه‌ك لیستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانیه‌كانین له‌كه‌ركوك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراق، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵ و هاوپه‌یمانی پاشه‌كشه‌یان كرد، ئه‌مه‌ش هۆكارێكه‌ بۆئه‌وه‌ی وه‌كو پارتی تائێستا به‌فه‌رمی بڕیار له‌باره‌ی هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌وه‌ نه‌ده‌ین.

وتیشی"له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌سه‌ر داوای ئێمه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م حزبه‌ كوردستانیه‌كانی كه‌ركوك ده‌كرێت كه‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ ده‌بێت".


SNN:

ئه‌ركان ــ شادان

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 1:46PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.