هەواڵ
عه‌بادی نیوه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم ده‌دات
بڕیاربوو پێش كۆتایی 2017، حكومه‌تی عیراق سه‌رجه‌م شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیارانی هه‌رێم بنێرێت، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: عه‌بادی ده‌يةوێت زوڵم له‌جوتیارانی هه‌رێم بكات و كه‌متر له‌نیوه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانیان بۆ ساڵه‌كانی (2014، 2015، 2017) خه‌رج بكات.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌ SNNی راگه‌یاند: شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵانی  (2014، 2015، 2016، 2017) به‌دوو قۆناغ خراوه‌ته‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق.

وتیشی: "له‌قۆناغی یه‌كه‌مدا بڕی 820 ملیار دینار به‌سه‌ر جوتیارانی عیراق دابه‌شكرا، له‌و بڕه‌ش (72) ملیار بۆ جوتیارانی هه‌رێم خه‌رجكراو ئێستا چه‌كه‌كه‌ی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌قۆناغی دووه‌مدا، 839 ملیار دینار خراوه‌ته‌سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی بازرگانی عیراق، له‌و بڕه‌ش (670) ملیار دینار بۆ هه‌رێم ته‌رخانكراوه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان وتی:" 39 ملیار دیناری 2017 بۆ جوتیارانی هه‌رێم مسۆگه‌ره‌و خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام شاسته‌ داراییه‌كانی ساڵانی (2014، 2015، 2016)، كه‌ بڕه‌كه‌ ده‌كاته‌ 631 ملیاری دینار، عه‌بادی نایه‌وێت هه‌موو پاره‌كه‌ بدات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به‌نرخی بازاڕ گه‌نمه‌كه‌یان لێ وه‌ربگرێت".

وتیشی: "سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ین عه‌بادی ئه‌و بڕیاره‌ نه‌دات، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی كۆمارو وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین عه‌بادی ئه‌و زوڵمه‌ له‌جوتیارانی هه‌رێم نه‌كات، چونكه‌ ده‌كاته‌ كه‌متر له‌نیوه‌ی شایسته‌ داراییه‌كان، له‌كاتێكدا گه‌نمه‌كه‌ وه‌رگیراوه‌و كراوه‌ به‌ئاردو دابه‌شكراوه‌".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  5 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 2:02PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.