هەواڵ
محه‌مه‌دی‌ حاجی‌ محمود له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان هۆشداری‌ ده‌دات
سكرتێری حزبی سۆسیالیست له‌سه‌ر به‌شداریكردنی‌ كورد به‌لیست و هاوپه‌یمانێتی‌ جیا له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عیراقدا به‌تایبه‌ت له‌كه‌ركوك و ناوچه‌ دابرێندراوه‌كاندا هۆشداری‌ ده‌دات و ده‌ڵێت: زیانی بۆ كورد هه‌یه‌، ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لیسته‌ گه‌وره‌ عیراقیه‌كان.

محه‌مه‌دی حاجی محمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، له‌لێدوانێكدا به‌SNNی‌ رایگه‌یاند:له‌ئێستادا بابه‌تی به‌رێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژرادنه‌كان له‌ هه‌رێم و عیراق روون نییه‌، به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا هه‌ر ده‌بێت بكرێت، بۆیه‌ پێویست بوو هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوچه‌ دابرێندراوه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی‌ هاوپه‌یمانێتیه‌كدا بكردایه‌، چونكه‌ باشتر ده‌یانتوانی به‌‌هێزێكی زۆرتره‌وه‌ به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ بكه‌ن.

سكرتێری حزبی سۆسیالیست ئاشكراشیكرد،"به‌شداری لایه‌نه‌ كوردییه‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان به‌چه‌ند لیستێكی جیا، زیانی بۆ كورد هه‌یه‌، چونكه‌ ده‌نگی كورد ده‌فه‌وتێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لیسته‌ گه‌وره‌ عیراقیه‌كان، بۆیه‌ به‌رژه‌وه‌ندی كورد له‌وه‌دابوو كه‌ به‌یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقیان بكردایه‌".


SNN:

خێڵان ـ هه‌ورامان

  8 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 2:36PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.