هەواڵ
سبەینێ كۆبوونەوەیەك بەڕێوەدەچێت.."پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە"
حكومەتی عیراق فیرقەیەكی سەربازیی رەوانەی قەزای خورماتوو دەكات و بەرپرسێكی حەشدی شەعبیش وردەكاریی چوونی ئەو هێزە بۆ قەزاكە ئاشكرادەكات و راشیدەگەیەنێت: ئەو هێزە كۆنتڕۆڵی دۆخی ئەمنی سنوورەكە دەكەن.

عەلی هاشمی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە خورماتوو، بەSNNی راگەیاند: فیرقەیەكی هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە بەغداوە رەوانەی قەزای خورماتوو كراون و ئەركیان پاراستنیان دۆخی ئەمنی سەنتەر و سنووری قەزاكەیە.

راشیگەیاند: پێشتر لەسنوور قەزاكەوە موشەكبارانی سەنتەری قەزاكە دەكرا، بەڵام بەپێی زانیارییەكانمان ئەو هێزە پلانی ئەمنیان دەبێت بۆ كۆتاییهێنان بەو هێرشانە، هەروەها رێگەگرتن لە رفاندنی هاووڵاتیان لەو سنوورە.

سەبارەت بەوەی ئەو هێزە دەیەوێت ئۆپراسیۆنێكی سەربازیی لەگوندی پەڵكانەی سەر بەناحیەی نەوجول ئەنجامبدات، ئەو فەرماندەیەی حەشدی شەعبی وتی"تائێستا بە تەواوەتی پلانی ئەمنی ئەو هێزە نوێیەی خورماتوو نازانرێت و بڕیارە سبەینێ 14ی كانوونی دووەمی 2018، كۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی قەزاكە بەڕێوەبچێت، ئەوكات ئەركی سەرەكی هێزەكە روون دەبێتەوە".

بەپێی زانیارییەكانی SNNیش، هێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری ناحیەی نەوجول(زنانە) خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ هەر ئەگەرێك.  


SNN:

ئەركان جەبار

  11 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 3:07PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.