هەواڵ
بەغدا ئەنجامی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ وەفدی هەرێم ئاشكرا دەكات
وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئەنجامی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی لەگەڵ وەفدی هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.

سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق، راگەیاندراوێكی لەبارەی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان وەفدی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و عیراق بڵاوكردەوەو تێیدا رایگەیاند كە وەفدەكەی هەرێم تێگەیشتنێكی باشی بۆ دەستورو یاسا كارپێكراوەكانی عیراق هەبوو.

ئەمڕۆ 13ی كاونی دووەمی 2018، وەفدێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم، بە سەرۆكایەتی كەریم سنجاری، سەردانی بەغدای كردو لەگەڵ قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عیراق كۆبوونەوە.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیاندراوەكەیدا، ئاشكراشیكردووە، هۆكاری كەڵەكەبوونی كێشەو گرفتەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، نەگەیشتن بووە بە چارەسەرێكی راستەقینە، راشیگەیاندووە: كۆبوونەوەی دورودرێژ لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدرێت، بەتایبەتیش لەبارەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی پاسپۆرت و رەگەزنامە. 


SNN:

بەشی هەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 4:39PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.