هەواڵ
تەعریبكردن لەم ناوچە كوردستانییە دەستپێدەكات.. پارتی ڕێگری لەگەڕانەوەیان دەكات
بەهۆی ڕێگریكردنی پارتی لەگەڕانەوەی بەرپرسانی فەرمانگە ئیدارییەكانی مەخمور، پرۆسەی تەعریبكردن لەو قەزایە دەستی پێكردووەو بەرپرسێكی یەكێتیش هۆشداری لە داگیركردنی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كوردانی ناوچەكە دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: لەلایەن ئیدارەی موسڵەوە سەرجەم فەرمانگەكان بە كەسانی عەرەب پڕدەكرێنەوە.

ڕەشاد گەڵاڵی، لێپرسراوی كۆمیتەی مەخموری یەكێتی، بە SNNی ڕاگەیاند: لەلایەن حكومەتی عیراقەوە پۆستی بەڕێوەبەری پۆلیسی مەخمور پڕكراوەتەوەو سەرقاڵی پڕكدرنەوەی چەند پۆستێكی دیكەشن كە پێشتر بەدەست كوردەوە بووە.

وتیشی:" ماوەی زیاتر لە 90 ڕۆژە كۆی فەرمانگەكانی مەخمور دەوامیان تێدا ناكرێت، كە هەریەك لەفەرمانگەكانی (قائیمقامیەت، شارەوانی، كشتوكاڵ، ڕێگەوبان، ئاوو ئاوەڕۆ، تەندروستی، پەروەردەو زۆربەی فەرمانگەكانی تر) كە سەر بەحكومەتی هەرێمن دەوامی تێدا نەكراوەو پارتی رێگە بە گەڕانەوەی بەڕێوەبەرەكانیان نادات".

ئەو بەرپرسەی یەكێتی هۆشداریشیدا لە تەعریبكردنەوەی قەزای مەخمور و ڕاشیگەیاند: كار بەم شێوەیە بڕوات و ڕێكەوتن لەنێوان پارتی و بەغدا نەكرێت، لەدوو ئاست تەعریب دەستپێدەكاتەوە، ئاستی یەكەم لەلایە ئیدارەی موسڵەوە پۆستە ئیداریەكانی مەخمور بە كەسانی عەرەب پڕدەكرێنەوە، ئاستی دوەمیش لەنەبوونی قائیمقام، ئەو كەسانەی لەسەردەمی بەعس سودمەندبوون لەزەوی كشتوكاڵی، دەگەڕێنەوە سەر زەوی و زاری هاوڵاتیانی كورد".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 6:32PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.