هەواڵ
حزبی دەعوە لە هەڵبژاردنەكانی عیراق كشایەوە
حزبی دەعوەی ئیسلامی، بڕیاریدا وەك حزبێكی سیاسی بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق نەكات و سەركردەو ئەندامەكانیشی سەرپشك كرد بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتییە جیاجیاكان.

بەگوێرەی میدیاكانی عیراق، ئێوارەی ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2018، سەركردایەتی حزبی دەعوە، دوای ئەوەی نەیتوانی كێشەكانی نێوان مالیكی و عەبادی چارەسەر بكات، بڕیاریدا وەك حزبی دەعوە بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا نەكات.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی كۆبوونەوەكەش، سەركردایەتی ئەو حزبە، سەركردەو ئەندامەكانی سەرپشككردووە لە بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكان بەناوی خۆیان و لەچوارچێوەی هاوپەیمانێتییە جیاجیاكان.

ئەو بڕیارەی حزبی دەعوە دوای شكستهێنان دێت لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان نوری مالیكی ئەمینداری گشتی حزبەكەو حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بۆئەوەی بە لیستێكی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەمساڵدا بكەن، بەو هۆیەشەوە هەردوولا بڕیاریاندا بە دوو لیستی جیاو لەچوارچێوەی دوو هاوپەیمانێتی جیادا بەشداری لە هەڵبژاردندا بكەن.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  11 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 7:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.