هەواڵ
SNN ژمارەی ئەو زیندانیانە ئاشكرا دەكات كە بەر لێبوردنی گشتی دەكەون
ئەم هەفتەیە یاسای لێبوردنی گشتی لە سلێمانی دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی ئەو شارەش رایدەگەیەنێت: نزیكەی 550 سزادراو بەهۆی یاساكەوە ئازاد دەكرێن.

پێشەنگ حەمید، بەڕێوەبەری چاكسازی گەورانی سلێمانی بەوەكالەت، بە SNNی راگەیاند: لەم هەفتەیەوە دەست بەجێبەجێكردنی یاسای لێبوردنی گشتی دەكەین و رۆژانی سێشەممەو چوارشەممەش دەست بەڕێكارەكان دەكرێت.

وتیشی: "نزیكەی 650 سزادراو لەچاكسازی گەورانی سلێمانی یاسای لێبوردنی گشتی دەیانگرێتەوە، بەڵام پێویستە وردبینی لەدۆسێكانیان بكرێت، لەنێوان (500 بۆ 550) سزادراویش ئازاد دەكرێن.

یاسای لێبوردنی گشتی، كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكرا، دوای بڵاوكردنەوەی لە رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان، كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 7:34PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.