هەواڵ
دابەشكردنی نەوت دەستپێدەكاتەوە
دابەشكردنی نەوت لەسنووری ئیدارەی گەرمیان دەستپێدەكات و بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی ناوچەكەش رایدەگەیەنێت: سبەینێ نەوتەكە بەسەر دانیشتوانی ناحیەی مەیدان دابەشدەكرێت.

یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی گەرمیان، بە SNNی ڕاگەیاند:" سبەی 14ی كانونی دووەمی 2018، دەستدەكەین  بەدابەشكردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیانی سنوری گەرمیاندا و سەرەتاش  لەناحیەی مەیدانەوە دەست پێدەكەین، دواتر لەقەزاو ناحیەكانی دیكە دابەشی دەكەین".

وتیشی: هەر خێزانێك یەك بەرمیل نەوتی (216) لیتری پێدەدرێت بەبڕی 54 هەزار دینار.

یادگار فەتاح ئاماژەی بەوەدا، سنوری گەرمیان پێویستی بەهەشت ملیۆن لیتر نەوتی سپی دەبێت، كە پشكی 12.3% لەنەوتی پارێزگای سلێمانی بۆ ئیدارەی گەرمیان دەنێرێت.


SNN:

شاهۆ ئیبراهیم

 3 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 8:25PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.