هەواڵ
دوایین زانیاری لەبارەی وردبینی لیستی موچەی تەندروستی و پەروەردە
ئەندامێكی لیژنەی وردبینی لەلیستی موچە، رایدەگەیەنێت: كاری وردبینی لە لیستی موچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەرورەدە بەردەوامەو قۆناغی باشی بڕیوە، دەنگۆی رەوانەكردنەوەی لیستەكانیش بۆ هەرێم رەتدەكاتەوە.

د.ڤیان حسێن بەڕێوەبەری پلاندان لەوەزارەتی تەندروستی و ئەندامی لیژنەی وردبینی لەلیستی موچە، بە SNNی راگەیاند:" ئەمڕۆ 13ی كانونی دووەمی 2018، لەگەڵ لیژنەی وردبینی لەلیستی موچە لەبەغدا قسەمان كردووە، سوپاسیان كردین بۆ ناردنی زانیارییەكان.

وتیشی: "كاری وردبینی لەلیستی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی، بەردەوامەو قۆناغی باشی بڕیوە".

رەتیشیكردەوە بەغدا بەبیانووی بوونی گرفت، جارێكی تر لیستەكانی بۆ هەرێم ناردبێتەوە.

لەلایەن خۆشییەوە، عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ كاروباری هونەری، بە SNNی راگەیاند: لەلایەن بەغداوە تەنها داوای گۆڕینی ناونیشان بە عەرەبی و میلاكاتی سەرجەم مەڵبەندو نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكانیان كرد، ئەو زانیارییانەشمان بۆ رەوانە كردوون.

سەبارەت بەلیستی موچەی پەروەردە، شێركۆ سەعید بەڕێوەبەری ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: لیستەكە هیچ كێشەو گرفتێكی تێدا نییەو بەژمارە میلاكی هەموو خوێندنگەكانی تێدایە.

وتیشی:"بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی بەئێمە گەیشتووە، وردبینییەكە لەقۆناغی كۆتاییدایە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهیچ شێوەیەك ناوی دووبارە لەلیستی موچەی پەروەردەدا نییە، چونكە هەموو مامۆستا و فەرمانبەرێك كۆدی هەیە.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

  5 مانگ پێشتر - Jan 13 2018 8:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.