هەواڵ
هەرێم و بەغدا دەگەنە رێككەوتن.. ئەم هەفتەیە واژۆ دەكرێت
حكومەتی هەرێم بە مەرجەكانی بەغدا بۆ رادەستكردنی فڕۆكەخانە و دەرواز سنورییەكان رازی دەبێت و رۆژی دووشەممەش كۆنووسی رێككەوتنەكەی نێوانیان لەهەولێر ئامادە دەكرێت، بەگوێرەی زانیارییەكانیش، ئەو راگەیاندراوەكەی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بڵاوكرایەوە، راگەیاندراوی بەغدا بووەو ئەوان تەنها وەریانگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی.

ئەكرەم ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكان و ئەندامی ئەو وەفدەی هەرێم كە ئەمڕۆ سەردانی بەغدایان كرد، بە SNNی راگەیاند: لەكۆبوونەوەكەدا ئەو هەڵە تێگەیشتنانەی بۆ بەغدا دروستببوو، لەلایەن بەڕێوەبەری هەردوو فڕۆكەخانەی هەولێرو سلێمانی و بەڕێوەبەری گومرگی هەرێمەوە روونكرایەوە.

وتیشی: هەرچەندە ئەمڕۆ نەگەیشتنیە رێككەوتن، بەڵام هەردوولا رەزامەند بووین لەسەر جێبەجێكردنی دەستوور، بێ ئەوەی باس لە وادەی كردنەوەی فڕۆكەخانەكانی هەرێم بكرێت.

لەدوای كۆبوونەوەكەی وەفدی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و بەغدا، وەزارەتی ناوخۆ راگەیاندراوێكی لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوەو تێیدا هاتبوو، بڕیارە رۆژی دووشەممە وەفدی بەغدا سەردانی هەولێر بكات، بۆ ئامادەكردنی كۆنووسی رێككەوتنی نێوان هەردوولا.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست SNN كەوتووە، راگەیاندراوەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە نوسراوەو هەرێمیش تەنها وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی كوردی.


SNN:

شاهۆ خوارەحم

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 13 2018 10:48PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.