هەواڵ
چه‌ند مه‌ترسیه‌كی‌ دیكه‌ی‌ سه‌ر به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان ئاشكراده‌كرێت
به‌هۆی‌ به‌ردانه‌وه‌ی‌ ئاو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، مه‌ترسیی له‌سه‌ر به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان دروستده‌بێت، لێپرسراوی‌ به‌شی‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ناتوانین ئاو خه‌زن بكه‌ین ئه‌مساڵ و ئاستی‌ ئاویش كه‌میكردوه‌"، ده‌شڵێت:"چه‌ند به‌نداوێك له‌ئێراندا هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ڕوبه‌رێك له‌ئاوی‌ ده‌ریاچه‌كه‌مان كه‌منه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و ئاوه‌ی‌ به‌ریده‌ده‌نه‌وه‌ ده‌بێته‌ مه‌ترسی‌ بۆمان".

به‌هۆی‌ بومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو، درزێكی‌ زۆر له‌سه‌ر كرێسی‌ به‌نداوه‌كه‌و ئه‌مبه‌رو ئه‌وبه‌ریی‌ دروستبوه‌، دوو تیمیش له‌به‌غداو هه‌ولێره‌وه‌ گه‌یشتونه‌ته‌ ده‌ربه‌ندیخان بۆ دیراسه‌كردنی‌ ئه‌و زیانانه‌ی‌ به‌ر به‌نداوه‌كه‌ كه‌وتون.

له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌كر ئه‌حمه‌د لێپرسراوی‌ به‌شی‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و زیانه‌ی‌ به‌چاو ده‌بینرێت دیاریمانكردوه‌، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی‌ پێویستیان به‌كۆمپانیای‌ پسپۆڕی‌ هه‌یه‌، تائێستا دیارینه‌كراون".

هۆكاری‌ ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌و وتی‌:"به‌شێكی‌ زیانه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ژێر ته‌نگی‌ به‌نداوه‌كه‌وه‌، ئه‌وه‌ش پێویستی‌ به‌جیهازو كۆمپانیای‌ تایبه‌ت هه‌یه‌ دیراسه‌ی‌ بۆ بكات".

ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، چه‌ند كارێكی‌ سه‌ره‌تاییان كردوه‌ وه‌ك پڕكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و درزانه‌ی‌ كه‌وتونه‌ته‌ سه‌ر به‌نداوه‌كه‌.

ئه‌وه‌شی‌ وت:"له‌ڕێگه‌ی‌ ته‌نده‌ره‌وه‌ بانگهێشتنامه‌مان بۆ نزیكه‌ی‌ 11 كۆمپانیا ناردوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌وان بێن هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ زیاتر بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ به‌نداوه‌كه‌ بكه‌ن و پێمان بڵێن چی‌ بكه‌ین، هه‌ر دوبه‌ری‌ به‌نداوه‌كه‌ش داڕمانی‌ به‌رد له‌شاخه‌كاندا هه‌یه‌، پێویستیان به‌چاره‌سه‌ر هه‌یه‌، سه‌رجه‌م ئه‌وكاره‌ گرنگانه‌ تائێستا نه‌كراون".

لێپرسراوی‌ به‌شی‌ سه‌لامه‌تی‌ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان ئه‌وه‌شی‌ باسكرد، زیانه‌كانی‌ به‌نداوه‌كه‌ به‌نزیكه‌ی‌ 15 بۆ 20 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، "ته‌نها یه‌ك ملیار دیناری‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم هاتوه‌ ئیشی‌ پێده‌كه‌ین، له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێكیش ناتوانین ئاو خه‌زن بكه‌ین، چونكه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی‌ ته‌واو بۆ به‌نداوه‌كه‌ نه‌كراوه‌ بزانین ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئاوی‌ تێدا خه‌زنبكرێت به‌رگه‌ی‌ ده‌گرێت یاخود نا".

مه‌ترسیه‌كی‌ گه‌وره‌شی‌ له‌سه‌ر به‌نداوه‌كه‌و ئاستی‌ ئاوی‌ به‌نداوه‌كه‌ ئاشكراكردو وتی‌:"هه‌روه‌ها چه‌ند به‌نداوێك هه‌یه‌ له‌ئێران ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ڕوبه‌رێك له‌ئاوی‌ ده‌ریاچه‌كه‌مان كه‌منه‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌وان ئاوه‌كه‌ به‌رده‌نه‌وه‌، ده‌بێته‌ مه‌ترسی‌ بۆمان، به‌راورد به‌ساڵی‌ ڕابردوش نۆ مه‌تر ئاستی‌ ئاوی‌ ده‌ربه‌ندیخان دابه‌زیوه‌".


SNN:

هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 8:29AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.