هەواڵ
له‌ئه‌گه‌ری‌ ناردنی‌ موچه‌ له‌به‌غداوه‌ ئه‌م مامۆستایانه‌ موچه‌كه‌یان كه‌مده‌كات
له‌ئه‌گه‌ری‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن عیراقه‌وه‌، ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ پله‌ (حه‌وت یان هه‌شت)ن له‌وه‌رگرتنی‌ ده‌رماڵه‌یه‌ك بێبه‌شده‌بن كه‌ بڕه‌كه‌ی‌ 50 بۆ 75 هه‌زار دیناره‌، جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی مامۆستایانیش دڵنیاییده‌داته‌ به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری‌ خوێندنگه‌كان.

مامۆستا عه‌تا ئه‌حمه‌د جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیی‌ مامۆستایان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر موچه‌ی‌ مامۆستایانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ خه‌رجبكرێت، ده‌رماڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری‌ خوێندنگه‌كان به‌رده‌وامده‌بێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابڕدێت به‌تایبه‌ت كه‌ به‌ر له‌په‌یڕه‌وكردنی‌ سیستمی‌ پاشه‌كه‌وت ده‌رماڵه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ریی  خه‌رجكراوه‌".

وتیشی‌:"به‌دواداچونمان كردوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عیراقه‌وه‌ ده‌رماڵه‌ی تایبه‌ت بۆ  به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌ری‌ خوێندنگه‌كان خه‌رجده‌كرێت و هیچ گرفتێكیان نابێت".

جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یه‌كێتیه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ وت:"ئه‌گه‌ر  به‌غدا موچه‌ی‌ مامۆستایانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ بكات، ده‌رماڵه‌یه‌كی‌ مامۆستایان هه‌یه‌ ده‌بڕدرێت به‌تایبه‌ت مامۆستایانی‌ پله‌ 7 و 8 كه‌ پێشتر به‌هۆی كه‌می موچه‌كانیانه‌وه‌ 50 بۆ 75 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ خه‌رجكراوه‌.

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ ڕێكخراوی‌ یه‌كێتیی مامۆستایان ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ كه‌ بۆ ئه‌و دوو پله‌یه‌ له‌هه‌رێمی‌ كوردستان خه‌رجكراوه‌، له‌به‌غدا بونی‌ نییه‌، "بۆیه‌ به‌غدا ئاماده‌نییه‌ ئه‌و ده‌رماڵه‌یه‌ بۆ مامۆستایانی‌ هه‌رێم خه‌رجبكات له‌كاتێكدا له‌عیراق بونی‌ نییه‌و خه‌رجناكرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 8:51AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.