هەواڵ
دارایی ڕونكردنه‌وه‌ له‌باره‌ی‌ موچه‌ی‌ ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌دات
لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دڵنیایی ده‌داته‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی‌ میلاكی‌ عیراق له‌هه‌رێم كه‌ له‌حاڵه‌تی‌ په‌سه‌ندنه‌كردنی‌ یاسای‌ بودجه‌و خه‌رجكردنی‌ (1 له‌سه‌ر 12)ی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو موچه‌یان كه‌مناكات، په‌رله‌مانتارێكی‌ كوردیش له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر موچه‌كانیان ڕاده‌ستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم بكرێته‌وه‌، موچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵیان دواده‌كه‌وێت".

عه‌بدولقادر محه‌مه‌د ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی له‌هه‌رێم ده‌وامده‌كه‌ن و میلاكی‌ حكومه‌تی‌ عیراقن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرفتیان نابێت كاتێك به‌غدا (1 له‌سه‌ر 12)ی‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو ته‌رخانده‌كات، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك موچه‌كانیان كه‌منابێته‌وه‌".

وتیشی‌:"جگه‌له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی‌ باس له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ میلاكی‌ عیراق كه‌ له‌هه‌رێمن ده‌كات به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ حكومه‌ته‌وه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی‌ نییه‌".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ زیاتر له‌وباره‌یه‌وه‌ وتی‌:"خه‌رجكردنی‌ (1 له‌سه‌ر 12)ی‌ بودجه‌ به‌واتای خه‌رجكردنی‌ بودجه‌ی‌ یه‌ك مانگی‌ ساڵی‌ ڕابردوو دێت به‌گوێره‌ی‌ یاسای بودجه‌ی‌ په‌سه‌ندكراوی ساڵی‌ 2017".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"حكومه‌تی‌ عیراق موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ میلاكی‌ خۆی‌ كه‌ له‌هه‌رێمن بۆ مانگی‌ یه‌كی‌ ئه‌مساڵ هاوشێوه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ عیراق ڕه‌وانه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ بداته‌ ده‌ست حكومه‌تی‌ هه‌رێم، ئه‌وا چاوه‌ڕوانده‌كرێت هاوشێوه‌ی‌ ساڵی‌ ڕابردوو موچه‌كه‌یان له‌كاتی‌ خۆیدا خه‌رجنه‌كرێت".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 9:19AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.