هەواڵ
ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ گرنگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیش ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ ئاشكراده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردیه‌كاندا ڕێكه‌وتنمان هه‌یه‌".

ئارێز عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌ت ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق و سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر سێ ته‌وه‌ر كۆده‌بینه‌وه‌".

وتیشی‌:"ته‌وه‌ری كۆبونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆكردن ده‌بێت له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌و هه‌مواری‌ یاسای‌ هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك له‌نێوان سه‌رۆكی په‌رله‌مان و كوتله‌ی ئه‌حرار".

سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ یه‌كێتیی ئه‌وه‌شی‌ ڕونكرده‌وه‌، "ئێمه‌ پێش كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌نێوان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان ڕێكه‌وتوین له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی له‌پشكی هه‌رێم له‌بودجه‌ی عیراقدا نه‌كرێت، ده‌نگ به‌پڕۆژه‌كه‌ ناده‌ین".


SNN:

خێڵان ڕه‌ئوف

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 11:25AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.