هەواڵ
گۆڕان هاته‌ده‌نگ..زانیاری له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ی‌ هه‌رێم و عیراق ئاشكراده‌كات
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی نێوان وه‌فدی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، هیچ واده‌یه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌، په‌رله‌مانتارێكی گۆڕانیش به‌دوریده‌زانێت ئه‌و پرسانه‌ به‌زویی یه‌كلایی بكرێنه‌وه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "عیراق و هه‌رێم نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجامێك".

د.ئه‌مین به‌كر جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی 13ی ئه‌م مانگه‌ی‌ نێوان وه‌فدی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق، وه‌كو ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی به‌غدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌مه‌به‌ستی شكاندنی بێده‌نگی و ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی زیاتر".

وتیشی:"له‌كۆبونه‌وه‌ی دوێنێدا هه‌رێم و به‌غدا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌نجام و ته‌نها دانیشتنی ئاماده‌كاریی بوه‌، حكومه‌تیش هه‌رێمیش ناچاره‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا".

ڕاشیگه‌یاند، "هه‌رێم و به‌غدا فشاری نێوده‌وڵه‌تی زۆریان له‌سه‌ره‌ بۆ ڕێكه‌وتن له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌و ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێمه‌وه‌و نابێت حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وامبێت له‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی ئه‌و شوێنانه‌".

به‌وته‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی گۆڕان، یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو دۆسێیه‌ له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا كاتی زۆری ده‌وێت و پێناچێت به‌منزیكانه‌ ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ربن و هیچ واده‌یه‌كیش بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم دیارینه‌كراوه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

  11 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 1:04PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.