هەواڵ
دایكان و باوكان ئاگادارده‌كرێنه‌وه‌..هۆشداریی به‌دوكانداره‌كان ده‌درێت
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی هۆشداریی له‌بڵاوبونه‌وه‌ی‌ دیارده‌یه‌ك له‌ناوشاری‌ سلێمانی‌ ده‌دات، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ركه‌س و دوكاندارێك نێرگه‌له‌ی‌ كاره‌بایی به‌منداڵی‌ خوار 18 ساڵ بفرۆشێت ڕوبه‌ڕوی یاسای‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌".

گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌په‌یامێكدا ئاشكرایكردوه‌، "له‌بازاڕدا جۆره‌ نێرگه‌له‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ به‌پیل و باتری كارده‌كات، دوكاندارانی بازاڕو گه‌ڕه‌كه‌كان به‌منداڵی خوار 18 ساڵیان فرۆشتوه‌، دایكان و باوكان سكاڵایان لای لیژنه‌كان تۆماركردوه‌".

له‌و په‌یامه‌دا كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوبۆته‌وه‌و وێنه‌یه‌كیشی‌ بۆ SNN نێردراوه‌ تێیدا گۆڕان وتویه‌تی‌:"نێرگه‌له‌ زیانی زۆری بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت منداڵ، پێویسته‌ ڕێگریان لێبكرێت له‌به‌كارهێنان، خاوه‌نی هه‌ر دوكانێكیش نێرگه‌له‌ به‌مێردمنداڵ بفرۆشێت، ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌".

ئه‌وه‌ش ڕونده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها كافتریاكانی نێرگه‌له‌ ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ ڕێگری بكه‌ن له‌هاتوچۆكردنی منداڵی خوار 18 ساڵ و نابێت نێرگه‌له‌ی پێشكه‌شبكرێت، هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچی له‌ڕێنماییه‌كانی كاركردن بكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.


SNN:

بەشی ھەواڵ

  8 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 1:27PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.