هەواڵ
300 هه‌زار دینار به‌پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت..په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌
بڕی 300 هه‌زار دینار وه‌ك به‌شێك له‌موچه‌كانیان به‌هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، وته‌بێژی ئه‌و هێزه‌ش هۆكاری دابه‌شكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ ئاشكراده‌كات و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تائه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی دارایی ته‌مویلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی نه‌كردوه‌"، هاوكات په‌یامێكی‌ دڵنیایی ئاراسته‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات.

عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف وته‌بێژی هێزه‌كانی 70ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند، "تائێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌مویلی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و هێزه‌كانی 70 نه‌كراوه‌ بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئه‌یلولی 2017ی ته‌واوی هێزه‌كه‌".

وتیشی:"پێشتر ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی بۆ هێزه‌كانی 70 دابینیكرد، به‌شی ته‌واوی هێزه‌كانی نه‌كردو له‌هه‌ندێك شوێنیشدا بڕێكی كه‌م پاره‌ مایه‌وه‌، بۆیه‌ بڕیاردرا وه‌كو بڕێكی بڕاوه‌ هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك بڕی 300 هه‌زار دیناری بدرێتێ تا ئه‌وكاته‌ی له‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ ته‌مویل ده‌كرێن و دواتر ته‌واوی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه‌یان پێده‌درێت و نافه‌وتێت".

ڕاشیگه‌یاند، "بارو گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌ خراپبوو، بۆیه‌ بڕیاردرا هه‌ر هیچ نه‌بێت، ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ دابه‌شبكرێت و دواتر كه‌ پاره‌ بۆ هێزه‌كه‌ ته‌رخانكرا، ته‌واوی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كه‌یان بدرێتێ".

به‌وته‌ی وته‌بێژه‌كه‌ی هێزه‌كانی 70، "ئه‌م به‌یانییه‌ فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی 70 له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ قسه‌یكردوه‌ له‌باره‌ی موچه‌ی مانگی ئه‌یلول و له‌وه‌ڵامدا باس له‌وه‌كراوه‌، تائێستا وه‌زاره‌تی‌ دارایی ته‌مویلی نه‌كردون".

به‌وته‌ی‌ عه‌مید ئه‌حمه‌د له‌تیف، ماوه‌ی 88 ڕۆژه‌ به‌شی پاسه‌وانیه‌كان و باره‌گای فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه‌كانی 70، موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌و 300 هه‌زار دیناره‌شیان وه‌رنه‌گرتوه‌.


SNN:

ئه‌ركان جه‌بار

 2 ڕۆژ پێشتر - Jan 14 2018 1:53PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.