هەواڵ
لایه‌نێكی‌ سیاسیی هه‌رێم به‌ڕه‌سمی‌ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ڕاگه‌یاند
بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان به‌فه‌رمی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوی عیراقی ڕاگه‌یاندو وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "داواكاری هه‌مولایه‌نه‌كانمان ڕه‌تكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌جیا داوای هاوپه‌یمانێتیان كردوه‌ لێمان"، ده‌شڵێت:"هاوپه‌یمانێتیه‌كانی‌ ئێستا په‌رته‌وازه‌ن".

ئه‌مڕۆ 14-1-2018 له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه‌ په‌یامنێری SNN ئاماده‌یبوو، كامیل مه‌حمود وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایگه‌یاند، "پاش ڕوداوه‌كانی 16ی‌ تشرینی‌ 2017، به‌غدا به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك بارودۆخه‌كه‌ی قۆستۆته‌وه‌و هه‌وڵیداوه‌ ‌پێگه‌ی كورد لاوازبكات و حزبه‌كانی كوردستانیش له‌ئاستی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌ڵه‌كانیان دوباره‌ كردۆته‌وه‌".

وتیشی:"پێویسته‌ هه‌مولایه‌نه‌كان یه‌كگرتوبین و شكست به‌پیلانه‌كان بهێنین، بۆیه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی داواكاری هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ڕه‌تكردۆته‌و كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا داوای هاوپه‌یمانێتی كردوه‌و بۆ به‌شداریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه‌ گشتیه‌كانی‌ عیراق (په‌رله‌مان)".

ئه‌وه‌شی‌ وت:"ڕای فه‌رمی بزوتنه‌وه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی له‌سه‌رمانه‌، به‌م هاوپه‌یمانێتیه‌ په‌رته‌وازانه‌ پوچه‌ڵناكرێته‌وه‌و ڕه‌نگه‌ هه‌ر وه‌رگرتنی پۆست و ئیمتیازبێت، بۆیه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نین به‌شداری هیچ هه‌ڵبژاردنێكی عیراق ناكه‌ین به‌لیستی جیابێت یاخود هاوپه‌یمانێتی".

وته‌بێژه‌كه‌ی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیسلامی‌ ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "پێمانوایه‌ ته‌نها هاوپه‌یمانێتی هه‌موو هێزه‌ كوردستانیه‌كان به‌تایبه‌تی له‌ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا ملكه‌چ ده‌كات كه‌ ده‌ستبه‌رداری سیاسیه‌تی هه‌ژمونگه‌رای بێت نه‌ك ئه‌م شێوازه‌ی‌ ئێستا".


SNN:

كۆسار مه‌حمود

  11 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 2:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2018 SNN. All Rights Reserved.