هەواڵ
به‌غدا مه‌رجه‌كانی ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران لاده‌بات
حكومه‌تی عیراق مه‌رجه‌كانی پێشووی بۆ ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم لاده‌بات و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش رایده‌گه‌یه‌نێت: عه‌بادی به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری له‌ئه‌ستۆدایه‌ به‌رامبه‌ر به‌فه‌رمانبه‌ران و له‌كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا باسی ئه‌و بابه‌ته‌ی نه‌كردووه‌.

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به‌ SNNی راگه‌یاند: حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌رپرسیارێتی ده‌ستووری هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر به‌فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و پێویسته‌ ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ له‌ئه‌ستۆ بگرێت و ژیان و گوزه‌رانیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم تێكه‌ڵ به‌ململانێ سیاسییه‌كان نه‌كات.

وتیشی: "له‌ئێستادا حكومه‌تی عیراق به‌پێی یه‌ك له‌سه‌ر 12ی بودجه‌ی 2017، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عیراق خه‌رج ده‌كات، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ ده‌درێت تا ئه‌وكاته‌ی كێشه‌ سیاسییه‌كانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێم یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌".

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایاحكومه‌تی عیراق له‌به‌رامبه‌ر چیدا موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ ده‌كات، ئه‌گه‌ر هه‌رێم ئاماده‌ نه‌بێت نه‌وته‌كه‌ی راده‌ستی به‌غدا بكات، مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌ڵێت:" سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌گه‌ڵ ئێمه‌ باسی ئه‌وانه‌ی نه‌كردووه‌، ئێمه‌ش ئاماژه‌مان به‌هیچ شتێك نه‌كردووه‌، به‌ڵام پێویسته‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوور بێت له‌هه‌ر جۆره‌ ململانێیه‌كی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".


SNN:

شاهۆ خواره‌حم

  3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 11:35AM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.