هەواڵ
یه‌كێتییه‌كان په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌ ئاراسته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتیی ده‌كه‌ن
یه‌كێتییه‌كان له‌سه‌ر مه‌زاری سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ده‌باشان كۆبونه‌وه‌و په‌یامێكیان ئاراسته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و مه‌كته‌بی‌ سیاسیی حزبه‌كه‌یان كرد، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "ئه‌م مه‌راسیمه‌ دوپاتكردنه‌وه‌ی وه‌فاداریمانه‌ بۆ حزبی شه‌هیدان و داواش له‌سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌م چیتر جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی له‌چاوه‌ڕوانیدا به‌جێنه‌هێڵن".

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ 14ی‌ 2ی‌ 2018 كه‌ جه‌ماوه‌ری‌ یه‌كێتیی نیشتیمانی‌ كوردستان جارێكی‌ دیكه‌ خۆشه‌ویستی‌ خۆیان بۆ سه‌رۆك مام جه‌لال نیشاندایه‌وه‌و سه‌ردانی‌ مه‌زاری‌ سه‌رۆك مام جه‌لال-یان كرد له‌ده‌باشان.

له‌و مه‌راسیمه‌دا یه‌كێتیه‌كان جه‌ختیانكرده‌وه‌، له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی‌ و درێژه‌دان به‌ڕێبازی‌ سه‌رۆك مام جه‌لال و په‌یامێكی‌ به‌په‌له‌شیان ئاراسته‌ی‌ حزبه‌كه‌یان كردو له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ڕایگه‌یاند، "ئه‌م مه‌راسیمه‌ دوپاتكردنه‌وه‌ی وه‌فاداریمانه‌ بۆ حزبی شه‌هیدان و داوا له‌سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌م چیتر جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی له‌چاوه‌ڕوانی به‌جێنه‌هێڵن".

له‌په‌یامێكیشدا بۆ سه‌ركردایه‌تی‌ و ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌ شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د وتی‌:"وه‌ك خۆیان بڕیاریانداوه‌ سبه‌ینێ‌ كۆبونه‌وه‌ بكرێت و واده‌ی كۆنگره‌ ده‌ستنیشان بكرێت، هه‌مومان چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ ئه‌و ڕۆژه‌ ده‌ستنیشان نه‌كرێ جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیی هه‌ڵوێستی ده‌بێت، ئه‌وه‌ داخوازیه‌كی ڕه‌وای هه‌موو جه‌ماوه‌ری یه‌كێتیه‌، چیتر ناتوانین بێده‌نگی لێ بكه‌ین، هیوادارین سبه‌ینێ ڕۆژی كۆنگره‌ دیاری بكه‌ن ئه‌گه‌رنا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ڕۆژه‌كه‌ دیاری بكات".


SNN:

سۆران سه‌عید

  3 مانگ پێشتر - Feb 14 2018 12:09PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.