هەواڵ
SNN ناوی سه‌رۆكی لیسته‌كانی گۆڕان بۆ په‌رله‌مان ئاشكراده‌كات
سبه‌ینێ‌ ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی دێت كه‌ كۆمسیۆنی باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان دیاریكردوه‌، SNNیش سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ولێر ئاشكراده‌كات.

ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئێواره‌ی دوێنێ ناوی سه‌رجه‌م كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌و د.یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان كاندیدكراوه‌ بۆ سه‌رۆكی لیستی گۆڕان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌ن كه‌ بڕیاره‌  12ی ئایار ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامبدرێت".

هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كاوه‌ محه‌مه‌د-ی‌ په‌رله‌مانتار له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی كاندیدكردوه‌ بۆ سه‌رۆكی لیست له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای هه‌ولێر بۆئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق.

جێگری سه‌رۆكی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، 

"یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای (سیڤی)و تاقیكردنه‌وه‌ بوه‌و جگه‌له‌وه‌ش ڕه‌چاوی شوێنی جوگرافی ناوچه‌كان له‌دیاریكردنی كاندیده‌كان كراوه‌".

جه‌ختیشكرده‌وه‌، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ناوی كاندیده‌كانی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕه‌وانه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت و به‌وپێیه‌ی سبه‌ینێ 15ی‌ 2ی‌ 2018 دوایین واده‌یه‌و ئه‌گه‌ر ناوی كاندیده‌كانیش پێشكه‌شنه‌كرێت واده‌كه‌ به‌كۆتادێت و مافی به‌شدایكردن نابێت.


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 1:10PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.