هەواڵ
پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌ت پارتی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ ده‌كات
زانیاریه‌كی‌ گرنگ سه‌باره‌ت به‌هێزه‌كانی‌ 80ی‌ پارتی‌ ئاشكراده‌كرێت و لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ش له‌په‌رله‌مان له‌وباره‌یه‌وه‌ هاته‌ده‌نگ و جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "فه‌رمانده‌ی‌ یه‌كه‌ی‌ هێزه‌كانی 80ی پارتی‌ پێچه‌وانه‌ی‌ بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم كارده‌كات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ڕاگرتنی‌ لادان و دانان له‌ڕیزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌دا"، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌كه‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی‌، "له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر میلاكی‌ ئه‌و یه‌كه‌یه‌ دامه‌زرێندراون".

قادر ڕه‌زگه‌یی ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "پێشتر به‌بڕیاری حكومه‌تی‌ هه‌رێم، لادان و دانان بۆ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ڕاگیراوه‌، بۆیه‌ له‌وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ هیچ جۆره‌ لادان و دانانێك بۆ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجامنادرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك ده‌ستبه‌رداری‌ ڕاژه‌كه‌ی‌ بێت كه‌سی دیكه‌ ناخرێته‌ شوێنه‌كه‌ی‌".

وتیشی:"یه‌كه‌ی‌ 80ی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ كه‌ سه‌ر به‌پارتیه‌و فه‌رمانده‌ی‌ ئه‌و یه‌كه‌یه‌ش هیچ چاودێرییه‌كی له‌سه‌رنییه‌و هه‌ر لادان و دانانێك بیه‌وێت جێبه‌جێی ده‌كات، له‌كاتێكدا به‌بڕیاری حكومه‌ت ئه‌و گۆڕانكاریی و دامه‌زراندنه‌ ڕاگیراوه‌".

ئاشكراشیكرد، له‌ماوه‌ی‌ ڕابردودا چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌بڕیاری پارتی‌ له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك دامه‌زرێندراون  و به‌رنامه‌ش هه‌یه‌ كه‌سانی  دیكه‌  وه‌ك پێشمه‌رگه‌ بۆ پارتی‌ دابمه‌زرێندرێن.

ئه‌وه‌شی‌ وت:"هێزه‌كانی‌ 70ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ئێستادا پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌و هیچ جۆره‌ لادان و دانانێك ئه‌نجامنادات، له‌كاتێكدا هه‌مان ده‌سه‌ڵاتیشی هه‌یه‌و ده‌توانێت ئه‌نجامی‌ بدات".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 2:00PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.