هەواڵ
بڕیارێكی‌ نوێ بۆ فه‌رمانبه‌رانی‌ گرێبه‌ست..سبه‌ینێ‌ وردبینی‌ كۆتایی دێت
پێشبینیده‌كرێت سبه‌ینێ‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ وردبینی‌ به‌غدا له‌ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ كۆتایی بێت، به‌رپرسێكی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هه‌ر دوێنێ 13ی‌ 2ی‌ 2018 فه‌رمانی نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی كارمه‌ندانی ته‌ندروستیمان بۆ ئه‌مساڵ به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌".

عه‌بدوڵڵا ئه‌حمه‌د جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "ئه‌و لیژنانه‌ی‌ ئه‌ركی‌ وردبینكردنی‌ لیستی‌ موچه‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌ كاره‌كانیان به‌رده‌وامه‌، ئه‌گه‌ر له‌به‌غداوه‌  داواكاری نوێیان نه‌بێت، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ 15ی‌ 2ی‌ 2018 له‌فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ كۆتایی به‌كاره‌كانیان بهێنن و دواتر به‌ڕاپۆرتێك سه‌رجه‌م كاره‌كان بۆ له‌به‌غدا به‌رزبكه‌نه‌وه‌".

وتیشی‌:"وردبینی له‌لیستی‌ كارمه‌ندانی گرێبه‌ست ناكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه‌یان به‌كۆتابهێنن كارمه‌ندانی‌ گرێبه‌ست ژماره‌یان زۆرنییه‌و ناگاته‌ نزیكه‌ی 500 كارمه‌ندی گرێبه‌ست، هه‌ركاتیش بڕیاریان له‌باره‌وه‌ بدرێت به‌ئاسانترین شێوه‌ وردبینی‌ تێداده‌كرێت".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ فه‌رمانگه‌ی‌ ته‌ندروستی‌ سلێمانی‌ باسی له‌وه‌شكرد، "دوێنێ فه‌رمانی‌ نوێكردنه‌وه‌ی‌ كارمه‌ندانی‌ گرێبه‌ستمان به‌ده‌ستگه‌یشتوه‌ بۆ ئه‌مساڵ كه‌ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كانیان بۆ ساڵی 2018 دراوه‌".


SNN:

بەشی ھەواڵ

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 2:22PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.