هەواڵ
له‌70% كێشه‌ی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌رده‌كرێت
سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا به‌تایبه‌ت پرسی‌ نه‌وت په‌رله‌مانی‌ كوردستان زانیاریی ئاشكراده‌كات و سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازیی‌ و وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كانیش ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت هه‌یه‌و له‌ 70% كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ركراوه‌".

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ پیشه‌سازیی‌ و وزه‌و سامانه‌ سروشتیه‌كان له‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان به‌SNNی‌ ڕاگه‌یاند، "گفتوگۆ له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه‌ له‌فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه‌ سنوریه‌كاندا به‌ره‌و پێشچونی‌ باش هه‌یه‌و له‌مه‌له‌فی‌ نه‌وتیشدا له‌ 70% كێشه‌كان چاره‌سه‌ركراوه‌".

وتیشی‌:"ئه‌وه‌ی‌ كێشه‌یه‌و تائێستا گفتوگۆی‌ له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كانی‌ نه‌وته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌رزانه‌ی‌ هه‌رێم كردویه‌تی‌، ئاخۆ چۆن چاره‌سه‌ربكرێت".

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "ئێستا پێش هه‌ڵبژاردنه‌و لایه‌نه‌كان به‌شێوازی‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆیان و لایه‌نه‌كانیان مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن و هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ به‌غدا ئه‌م ده‌سی‌ ده‌سیه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم بكات و موچه‌كانیان به‌و شێوه‌یه‌ دوابخات".


SNN:

ئارام سه‌رحه‌د

 هەفتە پێشتر - Feb 14 2018 2:33PM
Print Friendly and PDF

بابەتی زیاتر
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ
نرخە جیهانیەکان
بۆ بەئاگابوون لە دواین زانیاریەکان
   
Tel: (+53) 320 0475
© Copyright 2016 SNN. All Rights Reserved.